Kdp.info ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى نێچیرڤان بارزانى له بوارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى بڵاو ده‌كاته‌وه

ڕاپۆرتى كارزان هه‌ورامى
به‌شێكى زۆرى ئاژانسه‌كانى جیهان ئاماژه به سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن، به‌پێى ئاماره‌كانى بوارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى كوردستان خاوه‌نى سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وتیه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست .
به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى له كوردستان
عێراق خاوه‌نی سێهه‌م گه‌وره‌ی خه‌زێنه‌ی نه‌وتیه له گشت جیهاندا. له‌مه‌ش نزیكه‌ی ٤٥ بلیۆن به‌رمیلی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندایه. به‌مه‌ش كوردستان پایه‌یی شه‌شه‌می هه‌یه له‌گشت جیهاندا. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتیه‌كانی جیهانی بریتیه له كێڵگه نه‌وتی شاری كه‌ركوك به ١٦ بلیۆن به‌رمیله‌وه به‌پێى قسه‌ى ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2011 ده‌ڵێت کوردستان خاوەنی ٤٥ ملیار نەوتی یەدەگە، سەرەڕای نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن مەتر سێجا لەغازی سروشتی.
ئاشتی هەورامی لەمیانی کردنەوەی پێشانگایەکی ساڵانەی نەوت و غاز لەشاری هەولێر، وتی"ئاسته‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر روو له‌زیادبونه، ئێستا هه‌نارده‌كانی نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمه‌وه گه‌یشتووه‌ته 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا, سورین له‌سه‌رگه‌یاندنی هه‌نارده‌كانی نه‌وت كه تاساڵی 2015 بگاته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا."
هەورامی لەبەشێکی تری قسەکاندیدا دەڵێ"تا ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه بریتیه له 20 ترلیۆن پی سێجا، سه‌ره‌ڕای 4 تا 5 ترلیۆن پی سێجا كه پێشتر له‌كێڵگه‌كانی كۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ته‌رخان ده‌كرێن بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با."
ئه‌وه دواى دووساڵ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێده‌په‌رێت ئێستا ئاستى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له هه‌رێمى كوردستان زۆر زیادى كردووه به‌جۆرێك پێشبینى ده‌كرێت له ساڵى 2014 ڕێژه‌ى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت له ڕۆژێكدا بگاته دوومیلۆن به‌ر میل نه‌وت له‌كاتێكدا ئه‌و پێشبینیه‌ى ناوه‌نده ئابوریه‌كان ڕاست ده‌رچوو كه كۆتایى ساڵى 2012 ڕێژه‌ى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له ڕۆژێكدا ده‌گاته 419 هه‌زار به‌رمیل .
ناكۆكى له‌گه‌ڵ به‌غدا
له‌وكاته‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى كردووه به سیاسه‌تى نه‌وتى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه توشى ڕه‌خنه‌یه‌كى توند هاتۆته‌وه به‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كاتێكدا به‌پێى ماده‌كانى 112 و 113 و 114 و 115ى ده‌ستورى عێراقى هه‌رێمى كوردستان بۆى هه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتیه‌كانى بكات به‌مه‌رجێك به هه‌ماهه‌نگى حكوومه‌تى ناوه‌ندى له‌كاتێكدا سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكى سیاسیه‌تى نه‌وتى هه‌رێم حكوومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ند بووه و ده‌ست خۆشى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌ڵام دواتر سیاسه‌تى خۆیان له‌و ئاسته‌دا گۆڕیووه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ناكۆكى دروست ده‌كه‌ین چاودێران ده‌ڵێن خه‌زێنه‌ى نه‌وتى هه‌رێم هۆیه‌كن بۆ ساڵه‌های درێژی ناكۆكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌نی له به‌غدا.
به‌غداد ئه‌م په‌یمانانه‌ی یان ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى وه‌ك نایاسایی سه‌یرئه‌كرد وه ده‌رهێنان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی قبوڵ نه‌ئه‌كرد. به‌ڵام دواتر له ٨ ی مایسی ٢٠٠٩ حكوومه‌تی به‌غدا ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كوردی قبوڵكرد. به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت له یه‌كی حوزه‌یرانی ٢٠٠٩ وه رۆژانه ٦٠٠٠٠ به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌ی ته‌وكێوه به بۆری نه‌وته‌وه بگه‌یه‌نرێته كه‌نداوی نه‌وتی جیهانی توركی له‌سه‌ر ده‌ریایی ناوه‌راست. كۆتای حوزه‌یرانی ٢٠٠٩ هه‌روه‌ها ئه‌بێت ناردنه‌ده‌ره‌وه له كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌قه‌وه رۆژانه به ٤٠٠٠٠ به‌رمیل ده‌ست پێبكات سه‌ره‌تای مایسی ٢٠٠٩ كۆمپانیای هێریته‌یج ئۆیڵ دۆزینه‌وه‌ییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی خه‌زێنه‌ی نه‌وتی راگه‌یاند. ٧١٠ مه‌تر ئه‌ستوری چینێكی نه‌وت له نێوان ٢،٣ تا ٤،٢ بلیۆن به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. كێڵگه‌ی ته‌وكێ له‌لایه‌ن كۆمپانیای د.ن.ۆ. وه په‌ره‌ی پێده‌درێت. گێنێڵ ئێنگی(توركیا) وه ئاداكس پێتریوم (كه‌نه‌دا) كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌رێوه ئه‌به‌ن. كۆتیی ٢٠٠٩ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نوت له‌م دوو كێڵگه‌یه‌وه ئه‌بێته ٢٥٠،٠٠٠ به‌رمیل له رۆژێكدا.
له ١٧ ه‌ی مایسی ٢٠٠٩ ۆمڤی نه‌مساوی و مۆلی هه‌نگاری به‌شیان له كێڵگه‌كانی خۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ به‌ده‌ست كه‌وت. له ٢٠١٤-١٤ وه ئه‌نێت رۆژانه له‌م كێڵگانه‌وه ٣ بلیۆن پێی سێجا گاز به‌ره‌و ئه‌وروپا ره‌وانه بكرێت.
هاوكات له كۆنفرانسى كوردستان _ نه‌وت و گاز له ماوه‌ى رابردوودا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت گوتى " ئەگەر بمانەوێت سەركەوتوو بین، دەبێ عیراقی نوێ لە سەر بنەمای هاوبەش لە دەسەڵات و داهات بونیاد بنرێت، دەستووریش هەر ئەوەمان لێ داوا دەكات. حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستووری كردووە بە ڕێبەرێك بۆ ئەنجامدانی كارەكانی بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیەكی هاوچه‌رخ و سەقامگیر و پێشكەوتوو لە بواری نەوت و گاز".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو بە دڵنیاییەوە هەندێ جیاوازی لە بیروبۆچوون هەیە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەندێك لە بەرپرسانی حكوومەتی فیدرال لە بەغدا. لێكدانەوەی ئەوان بە شێوەیەكە گوایە تەنها ئەوان مافی بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی سامانی سرووشتییان هەیە، ئەمە لە كاتێكدایە ڕەفتاری ئەوان دژی دەستووری هەمیشەیی فیدرالە. ئێستا دەبینین پارێزگاكانی تری عیراقیش هەوڵ دەدەن هەمان ڕێچكەی ئێمە بگرنە بەر و كار دەكەن بۆ پیادەكردنی ئەو مافەی كە دەستوور بۆیانی مسۆگەر كردووه.
هه‌ر له درێژه‌ى قسه كانیدا بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا به‌غدا به داخه‌وه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه پرسی بودجه و نه‌وت وه‌كو كارتێكی فشار دژ به هه‌رێمی كوردستان به كار بهێنێ، ئه‌مه‌ش به ڕاستی جێگای داخه. له كاتێكدا ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی که ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووری عێراقی فیدرالى و ڕێككه‌وتنه‌كان، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
لێره دواى قسه‌كانى بارزانى ئه‌وه مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت به‌ئه‌م ناردراوانه حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رچاوه‌یه‌كی مسۆگه‌ری ئابوری ئه‌بێت، كه ئه‌توانێت بربره‌ی پشتی ئابوری ده‌وڵه‌تێكی كوردی پێك بهێنێت له ئێستاداشدا كه كۆتایى ساڵى 2012 هه‌یه بڕیار وایه له دووساڵى دیكه‌دا ڕێژه‌ى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له كێڵگه‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ئه‌وه‌ش ته‌واو سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى سه‌ركه‌وتوو كردووه.
كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان
حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی ٢٠٠٣ وه له‌گه‌ڵ ٢٤ كۆمپانیای نه‌وتیی رۆژئاوایدا (د.ن.ۆ نه‌رویجی ، جینیل ، كنوك ، دانا گاز ، وهنت ، زاگرۆزی رۆژئاوا، هێریتاڵ ، ئاداكس بترولیوم ، جلف كیستون بترولیوم ، ستار ، ووزه‌ی تالیسمان ونیكو) بۆ په‌ره‌پێدان و سودلێوه‌رگرتنی كێڵگه نه‌وته‌كان گرێبه‌ستى واژۆكردووه له‌كاتێكدا له ئێستادا په‌ره‌ى به‌و گرێبه‌ستانه‌وه داوه و سێ گه‌وره كۆمپانیاى دیكه‌ى بوارى نه‌وتى له كوردستان كارده‌كه‌ن ئه‌وانیش شیفرۆنى ڕووسى و ئیكسیۆن مۆبیل ئه‌مه‌ریكى و (جینیل ئینێرجی)توركى واژۆ كردووه.
وابڕیاریشه چه‌ند كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى گه‌وره‌ى جیهانى بێنه هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ش له داهاتوودا ته‌واوى ورده‌كارى ئاشكراده‌كرێت.
سیاسه‌تى سه‌ركه‌وتووى نێچیرڤان بارزانى
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى سیاسه‌تێكى سه‌ركه‌وتووى له بوارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى هه‌بێت به جۆرێك له‌سه‌ر ده‌مى نێچیرڤان بارزانیدا گه‌وره ترین پرۆژه‌ى نه‌وتى له كوردستان خراوه‌ته بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ى ئه‌وانیش دروست كردنى ده‌یان كێڵگه‌ى نه‌وتى له كوردستان و ڕاكێشانى 45 گه‌وره كۆمپانیاى نه‌وتى بۆ هه‌رێمى كوردستان له ناویاندا كۆمپانیاكانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و توركیا .
یه‌كێكى دیكه له ده‌سكه‌وته‌كانى نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه یه كه بڕیاره به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و بواره ئابوریه‌ى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ى "ناباكۆ "كه گازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان ده‌گوازرێته‌وه بۆ توركیا له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا كارى جدى له‌سه‌ر بكرێت له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بارزانى بۆ جیهان .




