له جه‌له‌ولا و سه‌عدییه زیاتر له 3 هه‌زار خێزانی كورد له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كرێن

سەرچاوەیەک لە شاره‌دێی جه‌له‌ولا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا له جه‌له‌ولا ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگده‌ران کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاوارانه‌ی که خه‌ڵکی جه‌له‌ولان و له ناوچه‌کانی گه‌رمیان نیشته‌جێن، ژماره‌یان 1800خێزانه هیچ هه‌وڵێکیان بۆ نه‌دراوه، بۆیه له رۆژی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان مافی ده‌نگدانیان نابێت. هاوکات له سه‌عدییه‌ش نزیکه‌ی 1500خێزانی له‌و شێوه‌یه هه‌یه.
ئه‌نوه‌ر حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی جه‌له‌ولا راگه‌یاند: له 10ی مانگه‌وه له جه‌له‌ولا ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگده‌ران کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی شوێنی خۆیان گۆڕیوه یان کێشه‌یان هه‌یه له تۆماری ناوه‌کانیان له رێگه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌وه کاره‌کانیان بۆ رێک ده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کان بتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش تاوه‌کو 28ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
حوسێن ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ته‌نها له جه‌له‌ولا 1800خێزانی کورد کۆچییان کردووه و ئێستا له شاری که‌لار نیشته‌جێن و له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سلێمانییه‌وه هیچ هه‌وڵێکیان بۆ نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ناویان تۆماربکرێت و له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له شاری که‌لار بنکه‌یه‌کیان بۆ بکرێـته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌فیڕۆ نه‌چێت.
هەربۆیە به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی جه‌له‌ولا داوای له حکوومه‌تی هه‌رێم دەکات له‌وباره‌یه‌وه هه‌نگاوی جددی بنێن و هۆشداریش دەدات که ته‌نها 15رۆژ کات ماوه.




