له‌هه‌ولێر مامۆستایانى ئایینى جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و كوردستانیه‌تى كه‌ركووك ده‌كه‌نه‌وه

لەگوتاری ڕۆژی هەینیدا مامۆستا‌و وتاربێژانی مزگەوتەکان هەڵوەستەیان لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە کرد کە بەهۆی فەرماندەی بەناو ئۆپەراسیۆنی دیجلە بۆ ناوچە کوردستانیەکانی هەرێم هاتۆتە ئاراوە
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێرى، پێش نوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى سه‌واف له‌شارى هه‌ولێر، له‌وتارى هه‌ینیدا، ئاماژه‌ى به بارودۆخى هه‌نوكه كرد و گوتى، له‌كاتێكدا عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه خاوه‌نى مێژووێكى گه‌ش و پرشنگداره له پێكه‌وه‌ژان و ئاشته‌وایى و نیشتیمان و مێژووێكى هاوبه‌ش پێكه‌وه‌ى گرێداوین، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر گوتیشى: به‌رٍاستى سه‌یره سیاسیه‌ك یان فه‌رمانڕه‌وایه‌ك بێ ئاگابێت له جوگرافیا‌و مێژووى وڵاته‌ى یان به‌ئه‌نقه‌ست بیه‌وێت خۆى بێ ئاگا بكات و له‌بیر خۆى بباته‌وه كه له‌سه‌رده‌مى فه‌رمان ڕه‌وا سته‌مكاره‌كانى رابردووى عێراق سه‌دان گوندى ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك و شنگال ته‌نها له‌به‌ر كوردبوونیان وێران كراون و دانیشتوانه‌كه‌ى ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراون و به‌شێكى زۆریشیان لێ شه‌هیدكراون.
له‌درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عومه‌ر سوێرى گوتى: له‌سه‌ر حكومه‌تى ئێستاى عێراق پێویسته كه خۆى چاك بكات و چاكسازى گشتى ئه‌نجام بدات و پابه‌ند بێت به‌ده‌ستور و بنه‌ماكانى پێكه‌وه ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانێكى له‌بارو گونجاو بۆ عێراقیه‌كان و خۆشى دوربگرێت له‌ده‌مارگیرى و توندڕه‌وى، ده‌نا دره‌نگ یان زوو ئێمه و عێراقیه‌كان ناچاری ده‌كه‌ین ببێته حكومه‌تێكى شایسته و شیاو یان ده‌خرێته ناو بازنه‌ى نه‌بوونه‌وه.
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عه ئایینیه عێراقیه‌كانه‌وه گوتى ئه‌و هه‌ڵوێسته جێگه‌ى ڕێز‌و ستایشه‌و به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركێكى راست و دروستى ئایینى ئه‌و پیاوه مه‌رجه‌عانه‌بوو كه هه‌ر ئه‌وه‌شمان چاوه‌رێده‌كرد لێیان.
سه‌باره‌ت به‌پێكه‌وه ژیان و مافى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم مامۆستا مه‌لا عومه‌ر گوتى: ئێمه وه‌ك زانایانى ئایینى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدا باس له‌مافى خۆمان و كوردستانیه‌تى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا نكۆڵى له‌مافى هیچ كه‌س و پێكهاته‌ێكى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه ناكه‌ین كه به‌درێژایى چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه له‌و ناوچانه به ئاشتى و برایى ژیاون .




