٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆزی روبوسكی چووەتە بەردەست دادگای نێودەوڵەتی

سەرچاوە: KDP.info

دوابەدوای ئەوەی كە حكوومەتی توركیا بەرپرسانی كۆمەڵكۆژییەكەی روبوسكی ئاشكرا نەكرد و ئەم كۆمەڵكوژییەی سەرپۆش كرد، پارێزەرانی ئەم دۆزە لە دادگای نێودەوڵەتی لە لاهە سكاڵایەكیان لە دژی توركیا تۆمار كرد.

لەم چوارچێوەیەدا ناوەندی ئای سی ئا دە رایگەیاند كە بە هۆی كەم تەرخەمی بەرپرسانی توركیا بۆ ئاشكرا كردن و سزادانی بەرپرسانی ئەم كۆمەڵكۆژییە ناچار بوون هەر هەموو ئەو بەڵگە و دوكۆمێنتانە كە نیشان دەدەن ئەو 34 جوانە كوردە بە ئەنقەست كۆژراون كۆ بكەینەوە و لەگەڵ تۆمار كردنی سكاڵا لە دادگای نێو دەوڵەتیدا ئەم بەڵگانەیش رادەستی دادگا بكەین.

ناوەندی ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان لە دادگای نێودەوڵەتیدا لە دژی بەرپرسانی توركیا بە تایبەتی سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا بە تاوانی ئەنجامدانی ئەم كۆمەڵكۆژییە سكاڵایان تۆمار كردووە و چاوەڕوانی دانیشتنەكانی دادگا لەم بارەیەوە دەكەن.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە رێكەوتی 28ی ئەم مانگەی ساڵی رابردوو فرۆكە جەنگییەكانی توركیا لە گوندی روبوسكی لە سەر سنووری توركیا لە كوردستانی باكووردا كاروانێكی كاسبكارەكانیان بۆردمان كرد و بە هۆیەوە 34 كاسبكاری كورد گیانیان لە دەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار