شاندێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق دەكەن

سوریا/ kdp.info / بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا سەردانی عێراق بكات و بەغداش مەترسی خۆی نیشانداوە لەئەگەری دروستبوونی شەری ناوخۆ، هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عیراقی فیدراڵ بۆ تۆڕی راگەیاندنی عێراقی رایگەیاند: هەوڵەكانی عێراق بۆ دۆزینەوە و گەیشتن بە چارەسەری كێشەكانی نێوخۆی سووریا بەردەوامە ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش، بڕیارە كۆمەڵیك لە كەسایەتی و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بكەن . هۆشیار زێباری ئەوەشی راگەیاند: وڵاتەكەی دژی پڕچەكردنی هەر لایەنێكی قەیرانی سوریایە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، بەو پێیەی قەیرانەكان زیاتر دەبێتەوە و شەڕ و پێكدادانیش زیاتر درێژەی دەبێت. سەبارەت بە رۆڵی وڵاتانی جیهانیش لەبارەی سوریاوە، وەزیری دەرەوەی عێراق رەچاوی كرد كە كومەڵگەی نێودەوڵەتی وەك لیبیا و عێراق دەست لەكاروباری ناوخۆی سوریا وەرنەدات.




