زێباری : بەئامانجی یەكلاكردنەوەی كێشەكان كۆبوونەوەیەك لەنێوان شارەزایانی سەربازی هەولێر و بەغدا سازدەكرێت

بەغدا/تایبەت بە kdp.info/ وەزیری دەروەی عێراقی فیدراڵ هۆشیار زێباری لە بارەی تەنگژەی ناوخۆی ئەم دوایەی عێراق گوتی بەمنزیكانە شارەزایانی سەربازی هەولێر و بەغدا لە بارەی گەیشتن بەچارەسەر بۆ كۆتایهێنان بە تەنگەژە سیاسی و ئەمنییەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك ساز بكەن . وەزیری دەرەوەی عێراق لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی راگەیاندنی عێراق گوتی كۆبوونەوەكە سەرەتایەك دەبێت بۆ بەستنی كۆبوونەوەی هاوشێەی دیكە، بۆ ئەوەی هەردوو لایەن بگەنە چارەسەرێكی مامناوەند . زێباری ئەوەشی گوت چارەسەركردنی تەنگژەكە پێویستی بە كات هەیە لەگەڵ ئەوەشدا كێشەكان چەند قوڵ و سەخت بن، بەڵام چاوەڕوانی پێكدادان و روودانی كاری سەربازی لێناكرێت. چونكە وەك زێباری دەڵێت پێش دروست بوونی ئەو تەنگژەیە ، رێككەوتنی تەوافوقی لە نێوان لایەنەكانی عێراق بۆ سەرجەم پرسەكان هەبووە.




