٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی كوتلەی ئەحرار: مالكی کار بۆ چەكداركردنی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا/ تایبەت بە  kdp.info/  بەها ئەعرەجی سەرۆكی كوتلەی ئەحراری سەر بەموقتەدا سەدر ریگەیاند: بیرۆكەی نوری  مالكی  سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چەكداركردنی رۆڵەکانی دانیشتو انی ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی هەرێم جێگای قبوول نییە و ئەو بیرۆكەیەش لەلایەن كۆتلەكەمانەوە رەتدەكرێتەوە ، لە بەیاننامەیەكدا كە دوای كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی و فراكسیۆنە كوردستانییەكان خرایەروو، سەرۆكی كوتلەی ئەحرار   گوتی تاكە چارەسەر بۆ كۆتایی هێنان بەتەنگەژەی ئێستای عێراق لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەند، گەڕانەوەیە بۆ دەستوور و پابەند بوون  بە  بەندەكانیەتیی ، لەبارەی  دەنگۆی چەكداركردنی عەرەبەكانی دانیشتووی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیش،  ئەعرەجی  دەڵێت بیرۆكەی چەكداركردنی رۆڵەی دانیشتوانی ئەوناوچانە لە دوای كشانەوەی هێزەكانی سەربازی عێراق و پێشمەرگە، بەتووندی رەتدەكەینەوە و جێبەجێكردنی ئەو بیرۆكەیەش  بەمانای دروستكردنی  فیتنە و دووبەرەكی لە نێوان پێكهاتەكانی كورد و عەرەب و توركمان دادەنرێت، شایەنی باسە كۆبوونەوەی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان و هاوپەیمانی نێشتمانی كە زۆرینەی شیعەیە لە بەغدا سازكرا.

هەواڵی پەیوەندیدار