٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێنجەمینجار بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تاریق هاشمی دەردەچێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا/ تایبەت بە  kdp.info/  دادگای تاوانەكانی عێراق،  پێنجەمینجار بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تاریق هاشمی جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق بە تۆمەتی شاردنەوە و بەكارهێنانی چەك و چەكی بێ‌ دەنگ دەركرد،تەلەفزیۆنی فەرمیی سەر بە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ ئێوارە هەینی 14.12.2012 رایگەیاند: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بڵاوكراوەیەكیدا بڕیاری داداگای بۆ لەسێدارەدانی هاشمی خستۆتە روو، تێدا باسی لەوە كردەوە كە دوای دۆزینەوەی چەك و دەمانچەی بێدەنگ لەماڵی و بەكارهێنانی ئەو دەمانچانەش بۆ كردەوەی تیرۆریستی، دادگای تاوانەكانی عێراق  بڕیاری لە سێدارەدانی  بە شێوەی غیابی بۆ  تارق هاشمی جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق دەركردووە، ئەم  بڕیارەی دادگا دوای چوار بڕیاری  لەسێدارەدانی تری هەمان دادگاوە دێت كە بەسەر هاشمی و پاساوانەكانی سەپاندووە، بەتۆمەتی تێوەگلانیان و بەشداریكردنیان لەچەند كردەوەیەكی تیرۆیستی، شایەنی باسە تارق هاشمی دوای دەرچوونی لەعێراق  ماوەیەكە لە توركیا نیشتەجێ‌ بووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار