سامەرا.. 21 ئێرانی لەئاكامی تەقینەوەی پاسێك كوژران و برینداربوون

سامەرا/ تایبەت بە kdp.info / پێش نێوەڕی ئەمڕۆ هەینی 14.12.2012 تەقینەوەیەكی تیرۆریستی كە پاسێكی نەفەرهەڵگری كردبووە ئامانج، كوژران و برینداربوونی 21 كەسی لێكەوتەوە كە زۆربەی قوربانییەكان بەرەگەز ئێرانی بوون، ئاژانسی هەواڵی سۆمەرییە نێوز لە سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكەی گواستەوە: تەقینەوەكە لەرێگای كردەوەیەكی تیرۆریستی لەباشووری سامەرا لەلایەن تیرۆریستانەوە رێكخراوە و ئامانج لێی زیارەتكارانی ئێرانی بووە، سەرچاوەكە ئەوەشی گوت لە دەرنجامی ئەو كردەوە تیرۆیستییەدا 19 زیارەتكار بریندابوون بوونە و 2 زیارەتكاری تریش كە بە رەگەز ئافرەت بوون،كوژران. شایەنی باسە ناوە ناوە گروپە تیرۆریستییەكان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بەمەبەستی گەیاندنی زیان بە زیارەتكارانی ئێران كە سەردانی مەزارگە ئاینییەكان لەسامەراو نەجەف و كەربەلا دەكەن ، كردەوەی تیرۆیستی ئەنجام دەدەن.




