نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: پابه‌ندی دیالۆگ و پشت به‌ستن به زمان و ئامرازه‌كانی سیاسه‌ت بن

نووسینگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كۆششانه‌ی به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گرژی و به‌دیهێنانی هێوری ده‌درێن سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دووپاتی ده‌كاته‌وه كه درێژه به كۆششه‌كانی خۆی ده‌دات به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگكاری نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا كار له پێناوی هه‌نگاو هه‌ڵهێنان به‌ره‌و گه‌یشتنه لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری ده‌كات .
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێداگری له‌سه‌ر بانگهێشته‌كه‌ی خۆی ده‌كات بۆ خۆ دوورخستنه‌وه له ئاڵۆزكاری و پابه‌ندبوون به دیالۆگ و پشت به‌ستن به زمان و ئامرازه‌كانی سیاسه‌ت و دووره په‌رێزی له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئاماژه به ئه‌گه‌ری په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی یان ئاماژه پێ كردنی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستادا ده‌كات.
له كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار‌و جێگره‌كه‌ی پێداگری له‌سه‌ر بانگهێشتنه‌كه‌یان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن ، هاواكات داوا له‌لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 16ی كانوونی یه‌كه‌م ببێته سه‌ره‌تای پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی به راگرتنی تۆمه‌تباركردنی یه‌كدی و لێدوانی گرژانه .
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار روونی ده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵێك پێشنیازی پێشكه‌ش كردووه‌و هه‌ردوولا له به‌غداو هه‌ولێر به ده‌نگی داواكانی هێوركردنه‌وه‌و پابه‌ندبوون به راگرتنی تۆمه‌تباركردنی یه‌كدی و لێدوانی گرژانه‌وه هاتوون ، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كاری هه‌ردوو شاندی سه‌ربازی و ته‌كنیكی نواندووه به مه‌رجێك ئاكامی وتوێژه‌كانیان بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بریاری گونجاویان له باره‌وه بدرێت به‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی وتوێژ و رێككه‌وتنن ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له كۆشش و ئامۆژگاری كردن درێغی ناكات له پێناوی به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ و گه‌یشتن به ئامانجه خوازراوه‌كان و له‌گه‌ڵ هه‌ردوولاشدا بۆ ئاسانكردنی ئه‌ركه‌كانیان و لابردنی هه‌ر كۆسپێك بێته رێگه‌یان كار ده‌كات .
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار




