بەرپرسێکی ناتۆ: ئەسەد دەڕوخێت

ئەمڕۆ هەینی بەرپرسێکی ناتۆ رایگەیاند کە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەڕوخێت، بەڵام لەسەر ناتۆ پێویستە چەند رێگەیەک بگرێتە بەر بۆ ئەوەی پێش لە چەکی کیمیاوی ئەم رژێمە بگرن و نەکەوێتە دەست کەسانێک بە خراپی بەکاریبهێنن.
لە ئەنجامی ئەو شەڕەی لە نێوان شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی حکوومەت سەریهەڵداوە، نزیکەی چل هەزار کەس کوژراون. چەندینجار هێزەکانی رۆژئاوا هوشداریان داوەتە رژێمی ئەسەد کە هەر کاتێک چەکی کیمیاوی دژی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن بەکاربهێنێت، بە توندی وەڵامی دەدەنەوەو ئایندەیەکی خراپی دەبێت. لەبارەی نیگەرانییەکانی ناتۆ لەمەڕ چەکی کیمیاوی ژەنەرال نۆد بارتلز کە سەرۆکی لیژنەی سەربازییە لە ناتۆ، دەڵێت : سەرچاوەی نیگەرانییەکان ئەوە نییە کە رژێمی سوریا چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێت، بەلکە نیگەرانییەکە لەوەیە ئەگەر ئەم رژێمە بەهەر شێوازێک بوو روخا، ئایا کێ ئەم چەکانە بەکاردەهێنێت؟ هەروەها گوتی پێویستی بەوە نییە پێتان بڵێم کە بایی ئەوە چەکی کیمیاوی نییە، تاکو کارەساتێک لە نیۆیۆرک یا لەندەن یاخود پاریس و مۆسکۆ رونەدات، بۆیە پێویستە بیر لەوە بکەینەوە چۆن رووبەرووی ئەم کێشەیە بینەوە لە کاتی پێویستدا.
لەیەکەمین سەردانی ئەم ژەنەرالە هۆلەندییە کە تەمەنی شەست ساڵە لەبەردەم ئەکادیمای سەربازی روسی رایگەیاند هەموو ئاماژەکان لە واقعی سوریا ئەوە نیشان دەدەن ئەسەد دەروخێت.




