بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كان به بۆنه‌ى جه‌ژنى رۆژوو کرد

به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئێزدیانى كوردستان و عیراق و جیهان كرد به بۆنه‌ى جه‌ژنى رۆژووى ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوى خواى مه‌زن و دڵۆڤان
به بۆنه‌ى جه‌ژنى رۆژووى خوشك و برا كورده ئێزدییه‌كانه‌وه ، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئێزدیانى كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌یان هه‌موو ساڵێ به‌خێروخۆشى و كامه‌رانى له كوردستانى سه‌رفراز و له سایه‌ى ئه‌زموونى دیمو‌كراتى و پێكه‌وه ژیانى برایانه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بۆ بگه‌ڕێته‌وه .
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
13/12/2012




