سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری داوە،ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان لەجیاتی ناوچه‌ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بەکاربهێنرێت

به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بڕیار
ژماره (26) ساڵی 2012
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌رپرسی باڵا له حكومه‌تی عێراق پاشگه‌زبونه‌ته‌وه به مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) كه له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه وه‌ك ئاماژه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له جیاتی ئه‌وه له كاره فه‌رمییه‌كانیاندا جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنن كه بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی واقعی، مێژوویی و جوگرافین، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه مه‌به‌ست و ئاره‌زووی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوریان نییه، ئه‌مه‌و له پێناو پاراستنی سروشتی كوردستانیی ئه‌م ناوچانه له‌رووی دانیشتوان و كه‌له‌پووری جۆراوجۆریه‌وه و به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (1) ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا:
1.له‌مه‌وپاش ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانی عێراق كه مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری كۆماری عێراق ده‌یانگرێته‌وه.
2.له‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه فه‌رمی و نیمچه فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌یه پابه‌ندبن به‌م بڕیاره‌وه.
3.ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێت.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق
هه‌ولێر
12/12/2012




