٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

واشنتن پۆست: دەنگدان بە" نا" کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر شەقام نابێت

سەرچاوە: KDP.info

داواکەی هێزە بەرهەلستکارەکان کە بریتیە لە بەرەی رزگاری بۆ ئەوەی خەڵکی خۆیان بە "نا" بەشداری لە ریفراندۆمی لەمەڕ دەستوور بکەن کە بڕیارە رۆژی شەممە بەرێوە بچێت، هیچ کاریەگەرییەکی گەورەی لەسەر شەقام نابێت، دیارە ئەمەش دوای سێ رۆژ لە دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان لە مەڕ دەستوور دێت. بەرهەڵستکارەکان رێکخراو نین لە بەراورد بە کۆمەلەی ئیخوان موسلمین، کە موحەمەد مورسی سەر بە گروپی دووەمیانە، ئەم ریفراندۆمە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە وڵات بە ئاژاوەیەک لە نەبوونی یاسا تێدەپەڕێت، دادوەران دابەشی سەر رای جودا بوون، هەندێک داوا دەکەن بەشداری لە سەرپەرشتی ریفراندۆم نەکەن و هەندێکیشیان سەرپەرشتی دەکەن. پرۆژەی دەستوری میسر نوێیە و ئەوە نیشان دەدات شۆڕشگێرەکانی میسر چ رێگەیەک بۆ بۆ خۆیان و دوارۆژیان دیاری دەکەن. ئیسلامییەکان لەلایەک وەستاون و لە لایەی دیکەشدا هاوپەیمانی فراوانی لیبرال و عیلمانی و قوبتییەکان و کەسایەتی سەر بە رژێمی پشوو وەستاون.

هەواڵی پەیوەندیدار