٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بڕیاری دا، مووشەکی باتریوت بنێریتە تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

رۆیتەرز- ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ بەکاتی کوردستان وەزیری بەرگری ئەمەریکا بڕیاری ناردنی موشەکی باتریوتی بۆ تورکیا مۆرکرد، لەگەڵ ناردنی ٤٠٠ سەرباز بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو موشەکانە، ئامانجیش لە ناردنی ئەم موشەکانە ئەوەیە لەتەک ئەندامانی دیکەی پەیمانی ناتۆ کار بۆ پتەوکردنی بواری بەرگری تورکیا لەبەردەم هەڕەشەکانی موشەکی سوریا بکەن.

 ئەم بڕیارەش بە کاتێکی زۆر کەم لە پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا مۆر کراوە، لەکاتێکدا ئەم سەردانە پێشتر باسی لێوەنەکراوە و ئامانجیش لەسەردانەکە بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە بنەکەی ئاسمانیی ئەنجەرلیک لە تورکیا، ئەمەش دواین وێستگەی سەردانەکەی لیون بانیتا دەبێت کە بۆ ماوەی هەفەتەیەکە لە ئەفغانستان و کوێت دەستی پێکردووە. لەمبارەوە جۆرج لیتل گوتەبێژ بەناوی بانیتا رایگەیاندووە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم موشەکانە ئەوەیە کە ئەمەریکا دەیەوێت بە ئاماژەیەکی بەهێز رایبگەیەنێت کە کار لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بۆ بەرگری لە تورکیا دەکات، بەتایبەتیش ئەو مەترسیانەی رەنگە لەلایەن سوریا دروست ببن.

لەمەڕ کاتی ناردنی موشەکەکان گوتی پێتان ناڵێن لە چ شوێنێکی دادەنێین، بەڵام لەکاتێکی نادیار موشەکەکان رەوانەی تورکیا دەکەین.هەورەها رەچاو دەکرێت لە هەفتەکانی هاتوو موشەکەکان دابمەزرێنرێن. هەروەها رەچاو دەکرێت ئەلمانیاو هۆلەنداش بەهەمان شێوە موشەکی خۆیان رەوانەی تورکیا بکەن.  

هەواڵی پەیوەندیدار