لێدوانی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن

ئاماژه به‌و لێدوانه‌ی له نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار راگه‌یه‌ندراوه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له باره‌ی راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن و هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه راده‌گه‌یه‌نین:
وه‌ك نواندنی رێز و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن كه ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا دژی هاتنه‌ئارای ده‌مه‌قاڵه‌ین، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش دۆخه‌كه هه‌ستیاره و پێویستی به تاوتوێكردنی ورده‌كاریه‌كانه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بێته ئاراوه؛ ده‌بێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات رێگر بێت له‌به‌رده‌م دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا روویاندا.
ئه‌مه‌و لیژنه ته‌كنیكییه سه‌ربازیه‌كانی هه‌ردوولاش ده‌توانن كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ورده‌كاریه‌كان، بڕیاری كۆتاییش له كوردستان دوای ئه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌و لیژنه ته‌كنیكییه سه‌ربازیانه ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
د.ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمیی به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
13/12/2012




