٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راپۆرتێکی ئەمەریکی: کوردەکانی تورکیا ساڵی ٢٠٣٠ دەگەنە تەواوی مافەکانیان

سەرچاوە: KDP.info

 بەپێی راپۆرتێکی ئەمەریکی رەچاو دەکرێت کە کوردەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٣٠ بگەنە مافەکانی خۆیان. ئەمەش دوای ئەوە دەبێت کە دەوڵەتێکی کوردی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەمەزرێت. ئەم قسەیە لە رۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاوکراوەتەوەو ئەویش ئەو زانیاریانەی لە راپۆرتێکی  ئەمەریکی وەرگرتووە کە پێشکەشی ئەنجوومەنی هەواڵگری ئەم وڵاتە کراوە و راپۆرتەکە لە لایەن ناوەندێک ئامادەکراوە کە بە ( ئێن ئای سی) ناسراوە .

راپۆرتەکە ئاماژەی کردووە کە پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لە سەرجەم ناوچە کوردنشینەکانی تورکیاو  ئێران و عێراق و سوریا کارێکی پێشبینیکراوە لە نێو ئەو گەمەی لە رۆژهەڵات بەرێوەیە، ئەمەش رەنگە تاکو ساڵی ٢٠٣٠ بێتە دی. یەکێک لە سیناریۆیەکانی نێو راپۆرتەکە ئەوەیە کە کوردستانی عێراق ماوەیەکە وەکو هەرێمێکی سەربەخۆ بەرێوەدەچێت و هێزەکانی حکوومەتی سوریاش لە زۆربەی ناوچە کوردییەکان لە سوریا کشاوەتەوە بەدرێژایی سنورەکانی لەگەڵ تورکیا و عێراق. لەهەمان کاتدا لە کوردستانی تورکیا شەڕ لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا هێشتا بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار