دكتۆر سەلام خۆشناو: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەشی زمانی كوردی لە زانكۆكانی بەغدا ڕەتكردەوە
بەغدا: تایبەت بە kdp.info
دوای ئەوەی عەلی ئەدیب وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی فیدراڵ،لەلێدوانێكی چەند رۆژەی رابردوویدا، باسی لە بێ كەڵكی و بێ سوودی بەشی كوردی لەكۆلیژەكانی زمانەوانی كردبوو ،دواتریش رایگەیاندبوو ، كە وەزاەتەكەی لەبەرنامەی دایە، بەشی كوردی دابخات و ئەو قوتابییانەشی حەز لەزمانی كوردی دەكەن رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات،لە لێدوانێكی تایبەت بە kdp.infoدكتۆر سەلام خۆشناو بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق وێڕای ڕەتكردنەوەی هەواڵەكە ڕاشیگەیاند كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەشی زمانی كوردی لە كۆلێژەكانی زمانەوانی لەبەغدا دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ جۆرە نووسراوێكی فەرمیش لە وەزارەتەوە دەرنەچووە. دكتۆر سەلام ئەوەشی گوت قسەكانی وەزیری خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی عێراق لە چوارچێوەی گرنگی دانی پتر بە فێربوونی قوتابیان بە زمانی كورد بووە، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە درێژەی لێدوانەكەی بە kdp.infoراگەیاند نەبوونی مامۆستا لە بەشەكانی زمانەوانی وای كردووە كە وەزیری خوێندنی باڵا بیر لەوە بكاتەوە قوتابیانی بەشی كوردی بۆ مەشق و راهێنان رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات .




