٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلێر عەبدولقار: پڕۆژە یاسای بودجەی 2013ی عێراق، بابەتی گرنگی بۆ هاووڵاتیان تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

دلێر عەبدولقار ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە  kdp.infoرایگەیاند لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2013 دا كۆمەڵێك بابەتی گرنگی بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر كراوە و هەمووشی لە خزمەتی فەرەمانبەران دایە، ئەم ئەندام پەرلەمانە لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی ئاماژەی بە ناوەرۆكی پرۆژە یاساكە کرد و گوتی: ئەو بابەتە گرنگانە بریتین لە دامەزراندنی 65 هەزار پلەی وەزیفی كە بەشی شێر بەر هەرسێ وەزارەتی پەروەردە، ناوخۆ و تەندروستی عێراق دەكەوێت و هەرێمی كوردستانیش پشكی بەشێكی ئەو دامەزراندنانەی بەر دەكەوێت، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی لە پرۆژە یاساكەدا فایزی قەرزەكانی خانووبەرە و كشتوكاڵ و پیشەسازی و فایزی سەر قەرزی 100 موچەیی فەرمانبەران لادراون و لە جیاتی ئەوان حكوومەت  پارەکە دەدات. شایەنی باسە بوودجەی 2013ی عێراق 138 ترلیۆن دینارە و ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە تا دوای دەنگدان لەسەری پەسەند بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار