هاوپەیمانی كوردستان دۆسیەكی گەندەڵی لە نێوان وەزارەتی نەوت و فیرقەی دوازدە ئاشكرا دەكات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 13/12/2012 لە بەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان دۆسیەكی گەندەڵی لە نێوان وەزارەتی نەوت و بەرگری عێراقی ئاشكرا كرد. لانە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بەkdp.info رایگەیاند : ئەندامانی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بەغدا سازیان كرد، تێدا ئەوەیان خستەروو كە چەند بەڵگەیەك لە بەر دەستن دەیسەڵمێنێت وەزارەتی بەرگری عێراق بەنهێنی داوای لە وەزارەتی نەوت كردووە و لە رێگەی كۆمپانیایەكی نەوتی باكوورەوە بڕی 90 ملیار دینار بداتە فیرقەی دوازدەی سەر بەسوپای عێراق لە كەركووك، بۆ كڕینی چەك و وەزارەتی نەوتیش ئەو بڕە پارەیەی بەبێ رەزامەندی، لەسەر بودجەی خۆی خەرج كردووە، لانە مەحمەد گوتیشی وەك ئاشكرایە ئامانج لەوەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە ، كڕینی چەك و ئامێرە سەربازییەكانی فیرقەی دوازدە بووە لەناوچە كێشە لەسەرەكان،ئەمەش دوور لە یاسا و رێساكان كراوە، بۆیەش ئیئتلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیدا بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی كە لە پشت ئەم كارە گەندەڵکاریەوەن، داوایان لەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق كرد، لیژنەیەك بۆ لێكۆلینەوە لەم دۆسیە پێكبهێنێت.




