وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم: بارزانی عەرەب و تورکمانی کەرکووکی دڵنیاکردەوە

له که‌شی ئه‌و ته‌نگژه دروستکراوه‌دا، که‌سانێکی نزیک له به‌رێز مالیکی لێدوانی نامه‌سئول و ناهاوسه‌نگ ده‌ده‌ن که له شێوه و کرۆکدا هه‌ر هه‌موویان بێجگه له بانگه‌شه‌کردن و بوختان به‌ستن هیچیتر نین.
ئه‌مانه سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ که‌رکوک به شێوه‌یه‌ک وه‌سف ده‌که‌ن که بەراستی جێی گاڵته‌یه. چونکه باش ده‌زانن که سه‌رۆک بارزانی مافی سه‌ردانی هه‌موو شوێنێکی هه‌یه و له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆده‌ره‌وه‌ی کوردستان نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ که‌رکووک بووه تا له‌و شاره وه‌ڵامی لێدوانه ترسناکه‌کانی به‌رێز مالکی بداته‌وه که تیایاندا هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌بی کردبوو و که‌رکووکیشی به شارێکی ناکوردستانی دانابوو.
سه‌رۆک بارزانی به‌م سه‌ردانه‌ی، برایانی عه‌ره‌ب و تورکومانی که‌رکووکی دڵنیاکرده‌وه که به هیچ جۆرێک بوار نادرێت شه‌ڕێکی وا ڕووبدات و که‌رکووکی روحی کوردستانیش شاری هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌تی و جێبه‌جێکردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوریش باشترین زه‌مانه‌ته بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی و پێشکه‌وتنی ئه‌وشاره، که ئه‌مه‌یش په‌یامێکی زۆر روونه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌له‌وه هه‌یه که هه‌ر چاره‌سه‌رێک به‌ده‌ر له مادده‌ی ١٤٠به‌ته‌واوی ره‌تده‌کرێته‌وه.
د. ئومێد صباح
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
١٣/١٢/٢٠١٢




