٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: هەلوێستەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی لە یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان بەرز دەنرخێنین

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی بەرز راگرتنی ( 27) مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمرۆ پێنجشەمە عەلی حسین بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانبەیاوەری شاندێک لە کارگێرانی لق سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی لە شاری هەولێر کردو لە لەلایەن بەڵێن عبدوللا سکرتێری زەحمەتکێشان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازی کران.
لە دیدارێکدا بەرپرسی لقی دوو پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئاراستەی سکرتێرو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و تەواوی کادیرو ئەندامانی ئەو حزبە کرد و هیوای خواست ئەم یادە هاندەرێکی دیکە بێت بۆ پێشکەوتنی حزبەکەیان و هەروەها هەولدانبێت بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو یەکریزی گشت لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ کە بریتیە لە ئەزمونی دیموکراتی کوردستان. هەروەها بەرپرسی لق هەلوێستەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی بەرز هەڵسەنگاند لە بەرامبەر پرسە چارەنووسازەکانی کوردستانو پاڵپشتیان لە پرۆسەی سیاسی و داکۆکی کردنیان لە بڕیارو هەلوێستەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەباسوخواسی پەیوەند بەم بۆنە سکرتێری زەحمەتکێشانی پابەندبوونی خۆیان بە پاڵپشتیکردن لە ئەزمونی دیموکراسی و هێزی پێشمەرگە لە پاراستنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار