٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێكی عێراق: نائارامی سیاسی حوكمڕانی عێراقی بەرەو چارەنووسێکی نادیار بردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا/ تایبەت بە  kdp.info  / محەمەد ئیقبال پەرلەمنتاری عێراق دەڵێت مەترسی نێودەوڵەتی بە هۆی سەرهەڵدانی ناسەقامگیری سیاسی لە وڵات هاتۆتە ئاراوە و ئەو مەترسیانەش بۆ گرتنەبەری سیاسەتی دووفاقی نادیاری  حكوومەتی ناوەندی بەغداوە بووە، مەحەمەد ئیقبال پەرلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی ناوەڕاست لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی ئەنبای عێراقی  گوتیشی هەموو بڕیارەكانی نووری مالكی بڕیاری نە ستراتیژین  و نە واقیعین و بەباشی خوێندنەوەیان بۆ نەكردووە، بۆیەش رەوشی عێراق ئێستا نالەبار و جێی‌ مەترسییە. ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی  ژمارەیەك لە وڵاتانی  جیهان هەست بە بوونی مەترسییەكی راستەقینە لە بارەی ناسەقامگیری رەوشی سیاسی ناوەخۆی عێراق هەیە، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر هەڵسانگاندن و پێداچوونەوەی  ئەو وڵاتانە بەرامبەرمان دەبێت، سەربارەت بەدەرچوونی عێراق لەبەندی حەوتەمی نەتەوەیەكگرتووەكان، محەمەد ئیقبال ئاماژەی کرد لە كاتێكدا عێراقییەكان چاوەڕێن حکوومەت کاری خزمەتگوزاری و پێداویستییەكانی ژیانیان بۆ دابینبکات، كەچی گوێبیستی قسەی تووند و ئاڵۆزبوونی رەوشی ئەمنی و سیاسی عێراق دەبین، پێویستە حكوومەتەكەی مالكی لەبڕی هێنانەكایەی تەنگژە، گرنگی بە  كۆتایهێنانی گەندەڵی و بەدواداچوونی دۆسیەی گەندەڵكاران بدات و  هەموو تواناكانیشی لەخزمەتی هاووڵاتیانی عێراق بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار