٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر: پتر لە 35 هەزار تاكسی لە هەولێر هەیەو هاتنی ئۆتۆمبێلیش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر/ تایبەت بە  kdp.info  / بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی هاتوچۆ ، ئێستا پتر لە 35 هەزار  تاكسی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان هەیە و رۆژانە كاردەكەن و 33 هەزاریان تابلۆی ژمارە هەولێریان هەڵگرتووە،  دووهەزارەكەی تریش تابلۆی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و عێرقیان هەڵگرتووە. مەحموود كانی بەرێوەبەری بەشی كرێ‌ لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر تایبەت بەkdp.info  رایگەیاند بەپێی ئامارەكانی بەردەست پتر لە 35 هەزار تاكسی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و ئەگەری زیاد بوونی ژمارەی تاكسی بە دوور نازنرێت، بەهۆی هاتنی پتری ئۆتۆمبێلی تاكسی و خواستی زۆری شۆفێرەکان لەسەر کڕین و کارپێکردنی تەکسەییە نوێیەکان‌. كانی گوتیشی بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ کاری هاووڵاتیان، بەرێوەبەرایەتییەکی تایبەتمان بە بەرایكردنی كاری شۆفێرەکانی تاكسی دامەزراندووە و هەر هاووڵاتێكی دانیشتووی عێراقیش دەتوانێت كاری تاكسی لە هەرێمی كوردستان بكات، بەمەرجێك مۆڵەتی گشتی شۆفێری هەبێت . شایەنی باسە زۆربوون و بەردەوامی هاتنی ئۆتۆمبێلی تاكسی، بە تایبەتیش بۆ هەرێمی كوردستان.  بۆتە هۆكاری قەرەباڵغی شەقامەكان و دروستبوونی جەنجاڵی هاتوچۆ لە پایتەختی  هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار