ئەمڕۆ لەگەرمیان روفاتی ١٥٨قوربانی ئەنفال لەگۆڕستانی شەھیدان بە خاک دەسپێردرێت

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوێنێ لەپارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، ئارام ئەحمەد وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 13-12-2012 مەراسیمی بەرێکردن و بەخاکسپاردنی ١٥٨ ڕوفاتی ئەنفالکراوەکان لەناوچەی باوەنورەوە بەرەو قەزای کەلار دەستپێدەکات و پاشان ڕوفاتەکان لەگۆڕستانی شەھیدانی ئەنفال لەگوندی (دێبنە) بەخاک دەسپێردرێن.
گوتیشی:" بۆ بەشداریکردن لەمەراسیمەکە بانگھێشتنامەمان بۆ سەرجەم کەسایەتیو لایەنەکانی ھەرێمو عێراق ناردووە بەسەرۆک وەزیرانی عێراقیشەوە.
وەزیری کاروباری شەھیدان ئەنفالکراوان ئەوەشی خستەروو کە تائێستا نزیکەی (٥٦) گۆڕی بەکۆمەڵ ھەڵدراونەتەوەو زیاتر لە ٢١٠٠ ڕوفات بۆ ھەرێمی کوردستان ھێنراونەتەوە.




