٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشتى هەورامى دووپات لە بە یاسا هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ وڵاتانى دراوسێ دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەرێمى کوردستان - بەغدا : تایبەت بە  kdp.info 

وەزیرى نەوتى عێراقى فیدراڵ، حکوومەتى هەرێم بە هەناردەکردنى نەوت بۆ وڵاتانى درواسێ بە شێوەى قاجاغ  تۆمەتبار دەکات، لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى بزنس ریکۆردەرى ئابوورى حوسێن لعێبى رایگەیاندووە چەند ئاماژەیەک لە وڵاتانى دراوسێوە بەدەستمان گەیشتوون باس لە بەقاچاغبردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بەشێوەى نایاسایى دەکرێت، وەزیرى نەوتى عێراقى فیدراڵ دەشڵێت ئەو نەوتەى کە هەرێمى کوردستان هەناردەى دەرەوەی دەکات لەگەڵ ئەو نەوتەى کە بۆ حکوومەتى ناوەند دینێرێت جیاوازە.

لەبەرامبەردا ئاشتى هەورامى وەزیرى سامانە سروشتییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەلمەدا پرێس تۆمەتى بەقاچاغبردنى نەوتى هەرێم رەتدەکاتەوە و دەڵێت فرۆشتن و هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان ئاشکراو شەففاف و یاساییە بەپێى دەستوورى عێراق.

هەورامى گوتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان چونکە حکوومەتێکى یاسایى و هەڵبژێردراوە، نەوت بەقاچاغ نانێرێتە دەرەوەى وڵات و  ئەو بڕە نەوتەشى کە هەرێمى کوردستان  تائێستا فرۆشتوویەتى ئەوا بەئاشکراو لە چوارچێوەى یاساو دەستوورى عێراق بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار