سەنتەرێكی ئەمریكی: دروستبونی دەوڵەتی كوردی لەچوار ساڵی داهاتوودا

ئەنجومەنى زانیارى نەتەوەیى ئەمەریکا کە ناوەندێکى شرۆڤەو هەڵسەنگاندنى ستراتیژیە کە سەبارەت بە پێشهات وگۆڕانکاریە جیهانیەکان لە پاشە رۆژشدا، هەرچوار ساڵ جارێک زانیارى بڵاودەکاتەوە لە نوێترین راپۆرتى خۆیدا کە سەد وشەست لاپەڕە لە خۆدەگرێت باسێکى سەبارەت بە داهاتووى کوردستان هێناوەتە گۆڕێ و نووسیویەتى چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا وڵاتى کوردستان دروست ببێت.
هەر ئەو سەر چاوەیە باسى لەوەشکردوە تاسالانى دووهەزارو بیست ئاسیا دەبێتە بەهێزترین کیشوەرى جیهان تەنانەت پێش ئەمەریکا وئەوروپاش دەکەوێت.
هاوکات ئەوەى کە زۆر بۆ ئێمە گرنگە سەرنجى داوەتە سەر کوردستان و باس لەوە دەکات کە رەنگە سنورەکانى ولاتانى رۆژهەلاتى ناوەڕاست بەهۆى دروستبوونى دەوڵەتى کوردستانەوە گۆڕانییان تێدا رووبدات.




