٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیستی ئەحرار : هەڵسەنگاندنی مالكی گرنگ نییە، چونكە دەخوازێت ئاراستەكان لە بەرژەوەندی خۆی بێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێكی كوتلەی ئەحراری سەر بەموقتەدا سەدر رایدەگەینێت هەڵسەنگاندنەكانی مالكی لەبارەی بەیاننامەكانی سەماحەتی موقتەدا گرنگ نییە، موشرق ناجی پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە لێدوانێكی بۆ تۆری راگەیاندنی عێراقی گوتی: نوری مالكی چونكە بەیاننامەكانی سەماحەتی موقتەدا سەدر لە بەرژەوەندی خۆی نابینێت، بۆیە رای نیگەتیڤی لەبارەیەوە هەیە، بەیاننامەكانی بەگشتی خۆی لەداخوازی خەڵكی عێراق دەبینیتەوە و سەماحەتی موقتەدا دەخوازێت عێراق بەیەكگرتوویی بمینێتەوە، بۆ ئێمە هەڵسەنگاندنی مالكی گرنگ نییە، بەڵكو هەڵسەنگاندنی میللەت گرنگە. .شایەنی باسە كوتلەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هۆی بوونی چەند دۆسیەكی گەندەڵی و فەسادی ئیداری تۆمەت ئاراستەی یەكتر دەكەن .

 

هەواڵی پەیوەندیدار