د. فوئاد حوسێن: تا فه‌رمانده‌یی دیجله هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه پێشمه‌رگه ناكشێته‌وه

د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هێزی پێشمه‌رگه له هێڵی ته‌ماس ناكشێته‌وه تاوه‌كو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه.
فوئاد حوسێن له لێدوانێكیدا راگه‌یاند: هه‌واڵی كێشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێش ئه‌وه‌ی هێزی دیجله هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، راست نییه ، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی دیاره مالیكی خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كات، كه ئه‌و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شه‌ڕ، كوردیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات .
هاوكات هۆشداریدا كه ئاگری شه‌ڕ له‌هه‌ر شوێنێك بكرێته‌وه چ له كه‌ركووك بێ یاخود له خانه‌قین ، زۆر شوێن ده‌سووتێنێ و ئاگرێكی زۆر مه‌ترسیداره، به‌ڵام نابێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب .
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی : له خوا ده‌خوازین شه‌ڕ تووشی كه‌س نه‌بێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رۆكمان بگرێ، ئێمه بڕوامان به هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دیراسه‌تیان كردووه كه ده‌توانن سه‌ربكه‌ون .




