٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

kdp.info بۆ یەكەمینجار زانیاری لەبارەی ژمارەی قەوارە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە ماوەیەكی نزیكیدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی سەرتاسەری عێراق جگە لەهەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و كوردیش بڕیاری داوە وەکو سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بە یەک لیستی هاوپەیمانیی بەشداری بكەن، لە لێدوانێكی تایبەتدا و بۆ یەكەمینجار بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان، زانیاری لەبارەی ژمارەی ئەو قەوارانەی كە بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەكەن بۆkdp.info ئاشكرا دەكات.

عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تایبەت بۆ (kdp.info)  گوتی" تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان لە 5/11/2012 ەوە دەستی پێكرد و بەردەوام بوو تاوەكو 26 ی هەمان مانگ لەوماوەیەدا 265 قەوارەی سیاسی خۆی لە كۆمسیۆنی باڵا تۆماركردووە بۆ بەشداریكرن لە كێبڕكێیەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان. لەو ژمارەیە 29 كەس بەشێوەی سەربەخۆ كاندیدكراوە و هەروەها 236 قەوارەش وەكو حزب تۆماركراون. 180 قەوارە پێش ئێستا و لەهەڵبژاردنەكانی رابردوو بەشداریان نەكردووە واتا بەو ناوە لە كۆمسیۆن تۆمار نەكراون و 85 قەوارەی سیاسی دیکەش لەو قەوارانەن كە پێشووتر بەشداریان لە هەڵبژاردنەكان كردووە و لەو قەوارە سیاسییانەی كە بەشداربوون و خۆیان تۆماركردووە هەندێكیان قەوارەی سیاسی تایبەت بەپێكهاتەكانن، بۆ نمونە ئێزدی شەش قەوارەی سیاسی تۆماركردووە مەسیحی 13 قەوارەو شەبەك 2 قەوارەی سیاسی تۆماركردووە، هەروەها سابیئە 2 قەوارەو فەیلیش شەش قەوارەی سیاسیان تۆماكردووە و كۆی قەوارەی پێكهاتەكان دەكاتە 29 قەوارەی سیاسی.

هەولێر – بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار