رەچاو دەکرێت؛ بەم نزیكانە تاڵەبانی و مالكی كۆببنەوە

دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئاشكرای دەكات، كە بزاوتنێک لە ئارادایە بۆ سازكردنی كۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و نووری مالكی سەرۆك وەزیران، دیارە کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە لێکۆڵینەوە بۆ نەهێشتنی ئەو تەنگژەیەی كە ئێستا لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا لە ئارادایە. چاودێران ئەم رەوشە بە هەڕەشە بەسەر بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان دادەنێ.
لەمابرەوە نەسیر ئەلعانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند، کە جێگری سەرۆك كۆمار خزەیەر خوزاعی لە گەڵ سەماحەتی عەممار ئەلحكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق گفتوگۆ و بە دواداچوونیان لەسەر ئەم تەنگژەیە كرووە و کار دەکەن بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزنە. ئەلعانی گوتیشی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بزاوتنێکی جددی لائارایە، تاکو ئەم كۆبوونەوەیە سازبكرێت و كۆتایی بەو تەنگەژەیە بێت كە ماوەیەكە لە ئارادایە. شایەنی وەکو سەرچاوە ئاگادارەکان باسی دەکەن، باسە پێش دوو رۆژ پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران ئەنجامدراوەو بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ رەوشەکە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تەنگەژەكە.




