عێراق رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت بە كەمتر لە نرخی خۆی دەفرۆشێتە ئوردن

بەگوتەی بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەسەڵاتی ئێستا لە بەغدا رۆژانە (10) هەزار بەرمیل نەوت بە كەمتر لە نرخی خۆی بە ئوردن دەفرۆشێت، د.قاسم محەمەد بە kdp.info)) رایگەیاند، جگە لەو سەد هەزار بەرمیلە نەوتەی كە عێراق وەكو دیاری بە ئوردنی دەیبەخشێت، هاوكات رۆژانە دە هەزار بەرمیل نەوت بە كەمتر لە نرخی بازاڕ دەدرێتە ئەو وڵاتەبە تەنکەر لەرێگەی رومادییەوە دەگوازرێتەوە. د. قاسم محەمەد گوتیشی حكوومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژانە دە هەزار بەرمیل نەوتی دیكە بە كەمتر لە نرخی بازار بەو وڵاتە بفرۆشێت، لە كاتێكدا رۆژانە سەد هەزار بەرمیل نەوت وەكو دیاری بەبێ بەرامبەر بە ئوردن دەبەخشێت. شایەنی باسە لەسەردەمی رژێمی بەعسەوە تا ئەمرۆ ئوردن لە پیترۆلی عێراق بێبەش نەكراوە و ساڵانە دەیان ملیۆن بەرمیل نەوتی لە لایەن عێراقەوە بەخۆڕایی پێدراوە .




