٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نه‌جیبه‌ نه‌جیب: بەیانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەربارەی بودجە كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بەدواداچوون لەسەر بودجەی 2013 ،  وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران كرا، لەمبارەوەو دەربارەی دواین هەواڵی ئەو کێشانەی رووبەرووی پرۆسەی لێکۆلێنەوەی پرۆژەی بودجەی ساڵێ داهاتوو نەجیبە نەجیب ئەندامی لیستی هاوپەیمانی کوردستان تایبەت بۆ (kdp.info)  راگەیاند: لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، وەزیری‌ دارایی و سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی كە هاوكات سەرۆكی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ عێراقیشە بە وەكالەت ئامادەی ئەو دانیشتەنەی پەرلەمان بوو کە بۆ  گفتوگۆ و بەدواداچوون لەسەر بودجەی گشتی تەرخان کرابو، تێیدا چەند پەرلەمانتارێك پرسیاریان لەبارەی‌ حساباتی‌ كۆتایی كرد.  دواتر سەرۆكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەی‌ دارایی ئەنجوومەنی‌ نوێنەران لەگەڵ وەزیری‌ دارایی كۆبیبَتەوە تا لەبارەی‌ حساباتی‌ كۆتایی و چەند بابەتێكی‌ دیكە بگەنە رێككەوتن . نەجیبە نەجیب  گوتیشی دوای ریككەوتنەكەش راپۆرتێك پێشكەش دەكرێت  و  لەكۆتایی لێدوانەكەیدا پەرلەمنتاری عێراق گووتیشی سبەی پێنج شەممە ( 13-12- 2012) جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار