بانكێكی بەریتانیا بەهۆی رێگادانی بەمامەڵەی قەدەغەكراو لە گەڵ ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە لەلایەن ئەمەریكاوە تۆمەتبار كرا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند بانكی ئیتش ئێس بی ئێسی بەریتانی رێگای داوە بە ئەنجامدانی مامەڵەی قەدەغەكراو لە گەڵ ئێران و لیبیا و سوودان و بۆرما : بەپێی ئەو بەڵگانەی كە رۆژی سێشەممە (11- 12 -2012) خراوەتە بەردەم دادگا؛ حكوومەتی فیدراڵی ئەمەریكا ئەوەشی راگەیاندووە كە بانكی ناوبراو یاسای بازرگانی لە گەڵ دوژمن پێشێل كردووە كاتێك مامەڵەی لە گەڵ كوبا كردووە : ئەو بەڵگەنامانەی كە لە برۆكلین پێشكەش بە دادگا كراوە ئەوە دەخاتەروو كە مامەڵەكان لە ساڵانی 2001 تا 2006 كراوە . كردنەوەی ئەو دۆسێیە هاوكاتە لە گەڵ رازیبوونی بانكی ئیتش ئێس بی ئێسی بریتانیا بە دانی 1.9 ترلیۆن دۆلار بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی لێكۆلینەوەكان لە سپی كردنەوەی پارە لە وڵایەتە یەكگرتووەكان ئەمەریكا .




