٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵاتی نۆبڵ به‌خشرایه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاو كوردیش بەفەرمیی بۆ رێورەسمەكە داوەت كرابوو

سەرچاوە: KDP.info

لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆرویج لە رێورەسمێكدا كە زیاتر لە 20 سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیر و بالێۆز و كەسایەتییەکانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی لە جیهان ئامادەی بوون، خەڵاتی نۆبل بەخشرایە یەكێتی ئەرووپا. لە سەرەتای رێورەسمەكەدا كە ئەنجێلا مێركل راویژكاری ئەلمانیا و فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەرنسا لە رێزی پێشەوەی ئامادەبووان بوون، تۆربیۆن یاگلاند سەرۆكی ئەنیستیتۆی نۆبل بۆ ئاشتی لە پەیڤێكیدا ئاماژەی  بەرۆلی یەكێتی ئەورووپا لە بنیاتنانی ئاشتی لە جیهان بە گشتی و لە ئەوروپاش بە تایبەتی کرد و  باسی لە رەهەندەكانی دەستنیشانكردنی یەكێتی ئەورووپای  بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ . دوای پێشكەشكردنی چەند وتارێكی دیكە لەلایەن ئامادەبووانەوە كە هەموویان گوزارشتیان لە رۆلی یەكێتی ئەورووپا دەكرد، پاشان بەفەرمی خەڵاتی نۆبل پێشكەش بەیەكێتی ئەوروپا كرا.

شایەنی باسە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمیی بۆ رێورەسمەكە داوەت كرابوو. یەكێك لەچاڵاكوانانی بواری مەدەنیش وەك كوردێك بەناوی ئەمیر عەبدوڵڵا دۆسكی لە رێوەرسمەكە بەشدار بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار