عەبدوسەلام به‌روارى بۆ kdp.info: خۆپیشاندانه‌كانى عێراق په‌یامێكى به‌هێزه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نورى مالیكى

له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ kdp.info عەبدوسەلام به‌روارى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و چاودێرى سیاسى باسى ئاینده‌ى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات و شرۆڤه بۆ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق ده‌كات دژى سیاسه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌گه‌رى گۆڕان كارى سیاسى له عێراق ئەنجامدرا .
kdp.info: خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێى عێراق دژى سیاسه‌تى نورى مالیكى چ په‌یامێكى پێ بوو؟.
به‌روارى: ئه‌و جوڵه‌ى شه‌قامه ئومێد دروست ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتدارى له‌ژێر ده‌ستى كه‌سێك ده‌ربهێنێت و ناڕه‌زاییه‌كان ته‌نها به‌و شێنه‌ییه نابێت، ئه‌گه‌ر كاربگاته سه‌ر جوڵه‌ى جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵوێستى سیاسیشى به‌دواوه بێت، ئه‌وه شتێكى پۆزه‌تیڤ و ئه‌رێنیه و هه‌رئه‌وه‌شه ڕێگا له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت تاكڕه‌وى بكات، دووه‌م ئه‌وه‌ى له ڕاگه‌یاندنه‌كان باسده‌كرا گوایه كێشه‌ى هه‌رێم و به‌غدا شه‌خسییه، ئه‌وه به‌شانازییه‌وه ده‌ركه‌وت كه بارزانى هه‌م تاكه كه‌س وهەمیش له مه‌یدانه‌كه‌دا بوو كه هۆشیارى ده‌دایه گه‌لى عێراق له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى تاكڕه‌وى، به‌ڵام ئێستا له‌ناو خودى سه‌نگه‌رى شیعه‌كان و عێراقى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م ناڕه‌زاییانه دووباره بێته‌وه و به‌رده‌وامى هه‌بێت كاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى هه‌بێت ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
kdp.info: بمالیكى پێویستی بە چ هەنگاوێکە بۆ ئەوەی پۆسته‌كه‌ى بپارێزێت ؟
به‌روارى: به‌م شێوه‌یه بۆ مالیكى ناچێته سه‌ر، ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌بنه‌ماكانى ده‌ستورى عێراق و وه‌كو فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق بۆى نیه فه‌رمانى تاك ڕه‌وى ده‌ربكات، به‌ڵكو ده‌بێت مل كه‌چى ده‌زگایه‌ك بێت كه ئه‌و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و به‌پێى ده‌ستورى ده‌ڵێت "سه‌رۆك وه‌زیران (مافى ئه‌وه و ئه‌مه‌ى نیه) ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردنى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان كاره‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن واته ته‌نیا ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، دووه‌م كاتێك حكوومه‌تى عێراقى بنیاد نراوه له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌مه‌لایه‌نه‌بوو، واته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌م حكوومه‌ته‌یان دروست كردووه، بۆیه ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نانه كاره‌كانى خۆى ئه‌نجام بدات نه‌ك به‌م شێوه‌ى ئێستا، بۆیه ئه‌م خۆپیشاندانه‌ى عێراق هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مالیكى زۆر شتى بیر بێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وهه‌نگاوانه‌ى پێویسته له‌سه‌رى ئه‌نجامى نه‌داوه، كاتى به‌فیرۆ داوه بۆنمونه دێت پرۆژه‌ى وه‌همى ده‌داته لایه‌نه‌كان وه‌كو "چاكسازى له دامه‌زراوه‌كان" له كاتێكدا ئه‌وه بوونى نییه.
kdp.info:ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وامى نه‌بێت چى ڕووده‌دات ؟
به‌روارى: ئه‌گه‌ر ئه‌م ناڕه‌زاییانه توندتر نه‌بێت و له‌په‌رله‌مان هه‌نگاوى جدى نه‌نرێت، ئه‌وه مالیكى خۆى به‌ناچار نابینێت بۆیه پێویسته له‌سه‌ر مان ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وته به‌رده‌وام بوو ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دووباره ده‌سه‌ڵاتى تاك ڕه‌وى نه‌گه‌ڕێته‌وه عێراق .
kdp.info: پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنگره‌ى نیشتیمانى له كوردستان ئه‌نجام بدرێت ئه‌و پرۆژه‌یه تاچه‌ند سه‌ركه‌وتو ده‌بێت؟ .
به‌روارى:لاى من ناوه‌ڕۆك و بابه‌ت گرنگه، نه‌ك به ڕووكه‌شى یه‌كێك له په‌رله‌مان تاره‌كان داواى كۆنگره‌ى نیشتیمانى كردبوو به‌ڵام به‌و شێوه‌ى ئه‌و ئاماژه‌ى پێداوه و له‌پێخستنى دامه‌زراوه شه‌رعى كوردستانه چونكه ئێمه سه‌رۆكێكى هه‌ڵبژێردراومان هه‌یه، په‌رله‌مانێكمان هه‌یه، حكوومه‌تێكمان هه‌یه، چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه له ڕێگاى ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌بێت، خۆبه‌ستى كۆبوونه‌وه سه‌رجه‌م حزبه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان ئه‌وه كارێكى زۆر باش ده‌بێت، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌كى له‌و شێوه بۆ به‌ستى ئه‌و كۆنگره‌یه له‌وه ده‌چێت گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ پێش به دامه‌زراوه‌یى كردنى ده‌زگاكانى كوردستان و دروست نیه.
دیمانه كارزان هه‌ورامى




