حکومەتی هەرێم بودجه‌ى 2013ى په‌سه‌ند کرد

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى دیسه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، کۆبوونه‌وه‌ى ژماره (22)ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ساز کرا.
له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى داهاتووى 2013 که له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا و له لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌ته‌وه کۆبوونه‌وه و گفتوگۆى له سه‌ر کراوه و سه‌ره‌نج و تێبنى له سه‌ر خراوه‌ته ڕوو، بۆ دوا جار گفتوگۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له سه‌ر کرا و دواى چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ک، پرۆژه یاساکه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه په‌سه‌ند کرا و بریار درا بنێردرێته ئه‌نجومه‌نى شوورا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رله‌وه‌ى بچێته په‌رله‌مانى په‌رله‌مان، له ڕووى یاسایى و زمانه‌وانیه‌وه، دوایین چاوپێداخشاندنه‌وه‌ى پێدا بکرێت.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سوپاس و ده‌ستخۆشیى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێشکه‌ش به ستافى ئاماده‌کارى پڕۆژه یاساى بودجه کرد و ستایشى ئه‌رک و ماندووبوونیان کرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا که دواى کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو سه‌رنج و تێبینییه‌کان، کارێکى باش و ڕێکوپێکیان ئه‌نجام دا و توانیان له کاتێکى گونجاو‌دا پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2013ى هه‌رێمى کوردستان ئاماده بکه‌ن.
به ئاماده‌کردن و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2013ى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه و دواى ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مانى کوردستانیش په‌سه‌ند ده‌کرێت، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنى ساڵى نوێ، هه‌موو کار و پڕۆژه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕووى داراییه‌وه به شێویه‌کى ڕوونتر و ڕێکوپێکتر به‌ڕێوه بچن و ئه‌نجام بدرێن.
له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى ده‌رباره‌ى ڕێنمایى و ڕێکاره‌کان و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌کردنى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانى حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ ستافه دیپلۆماسییه‌کان و مانه‌وه‌یان له هه‌رێمى کوردستان کرد و بڕیارى پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک درا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه یاسایه‌ک بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ستافه دیپلۆماسیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان ئاماده بکرێت و کار بکرێت بۆ دروستکردنى سیسته‌مێکى ڕێکوپێک بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافانه‌ى کونسولخانه و نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان که له هه‌رێمى کوردستان کار ده‌که‌ن.
له ته‌ورێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، بڕیار درا سیسته‌مى ئه‌له‌کترۆنى بۆ کارکردن و ڕاییکردنى مامه‌ڵه‌کان له وه‌زاره‌ته‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارى پێ بکرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیارى پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک درا تا کار له سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه بکات و تا کۆتایى ساڵى داهاتوو قۆناغ به قۆناغ و به پێى ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌کان سیسته‌مه‌که بکه‌وێته کار که ڕۆڵێکى کاراى له ئاسانکردنى به‌ڕیوه‌چوون و ڕاییکردنى کاروبار و مامه‌ڵه‌کاندا ده‌بێت و ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆتین و مایه‌ى ئاسانکارى بۆ هاووڵاتیان.




