٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قەزای دوكان هەفتەی ژینگە دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

بە ئامادەبوونی سەمەد محەمەد سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و قائیمقامی قەزای دوكان،هەفتەی ژینگەی لە قەزای دوكان راگەیاندرا كە چەندین هەڵمەتی پاكردنەوەی و هۆشیاری لە خۆ دەگرێت.

لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆكی دەستەی ژینگە لە ووتەیەكدا ئاماژەی بە مەترسیەكانی ژینگە لە سەر ژیانی مرۆڤ كرد و بایەخدان و هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی بە یەكێك لە كارە گرنگەكان وەسف كرد لە پێناو پاكراگرتنی ژینگە.

لە بەشێكی تری ووتەكەیدا سەرۆكی دەستەی ژینگە رایگەیاند"پێویستە بایەخی زۆر لە رووی ژینگەییەوە بەم سنورە بدرێت،بەو پێیەی قەزای دوكان ناوەندێكی گەشتیاری گرنگە و ساڵانە بە هەزاران گەشتیار لە كوردستان و عێراق و دەرەوەش رووی تێدەكەن،بۆیە پاراستنی ژینگەی ناوچەكە لە ئەستۆی هەموو كەسێكدا،هاوڵاتیان دەبێت رۆڵی خۆیان لە پاك راگرتنی ژینگەكەیان ببین.

سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە بەشێكی تری قسەكانیدا تیشكی خستە سەر  دیمەنە جوان و سروشتیەكانی دوكان،كە بەهۆیەوە چەندین ئاژەڵی كێوی بونیان هەیە و داواشی لە ئیدارەی سنورەكە كرد كە بە توندی ئەم ناوچانە بپارێزن لە ڕاوكردن و رێگری لە راوچیەكان بكرێت.

دواتر هەڵمەتی پاكردنەوەی ناو قەزای دوكان و دەوروبەری بە هاوكاری خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان و قوتابخانەكان و راێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەستی پێكرد،جگە لەمە وانەی ژینگەیی و هەڵمەتی هۆشیاركردنەوە لە ناو دوكان بە بڵاوكردنەوەی پۆستەر و رێنمایی ژینگەی لە قوتابخانە و فەرمانگە و شوێنە گشتیەكان ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار