وتەبێژی لیستى هاوپەیمانی: لێدوانەکانی یاسین مجیدلێدوانەکانی محمدسعید سەحافمان بیر دێنیتەوە

وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق لەبارەی لێدوانەکانی یاسین مەجید دلێت،ئەم لێدوانانە ناوبراو لێدوانەکانی محمد سەعید سەحافمان بەبیردێنیتەوە.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی وردستانی لە پەرلەمانی عێراقێ لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند،یاسین مەجید ئەندامی لیستی دەولەتی قانون رخنە لەسەردانەکەی سەرۆک بارزانی دگرێت بۆ شاری کەرکوک ودلێت سەدام حسێن مان دێنیتە بەرچاو،بەلام ئێمە پی دلێین سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعودبارزانی پێشمەرگەیە وئەو خەباتەمان بیردێنێتەوە کە لەدژی زولم ستەمەی لەگەلی کورد دکرا دەیکرد،ئاماژەیدا،لێدوانەکانی یاسین مەجیدیش لێدوانەکانی محمدسەعید سەحافی سەردەم رژێمی بەعسمان دێنیتەوە بەرچاو.
موئەید تەیب گوتیشی،نوری مالکی جدی نیە لەچارەسەرکردنی کێشەکان،چونکە دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق گەراوەتەوەبەغداو شاندێکی کوردیش لەوێ یە تاوەکو ئێستا یەک دیداریشی ئەنجام نەداوە ئەوەش ئەوە دگەینێ کە مالکی نایەوێ کێشەکان چارەسەر بکرێن.
وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی رونیشیکردوە،سەرۆکی پەرلەمانی عێراقێ لەسەردانی یەکەم ودوەمیشی بۆ هەرێمی کوردستان گوتی ،هەلوێستی هەرێمی کوردستان لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەکان ئەرێنیە،بەلام مالکی نایەوێ کێشەکان چارەسەر بکرێن وکێشەکان ئالۆزتر دەکات.
ئەمرۆ یاسین مەجید ئەندامی لیستی دەولەتی قانون وکەسی نزیک نوری مالکی رخنەی لەسەردانەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گرت وگوتی ،چونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم شارە بیرمان لە سەدام حسێن دێنیتەوەوئەو سەردانەی سەرۆک بارزانیش بەقەد راگەیاندنی شەر وەسف دکات.
بلندئیبراهیم




