عه‌لى مه‌هدى بۆ kdp.info: ئامانجى ئۆپه‌را سیۆنى دیجله سیاسیه نه‌ك ئه‌منى

ئه‌ندامێكى به‌ره‌ى توركمانى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بوایه مالیكى پێش هه‌رهه‌نگاوێكى پرس و ڕاى به لایه‌نه‌كانى عێراقى بكردبایه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كاركردن به‌م شێوه‌یه له عێراقى تازه‌دا كارله‌سه‌ر پرسه‌ى سیاسى ده‌كات .
دواى دروست بوونى ده‌نگى ناڕه‌زایى له‌سه‌ر دروست كردنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى عێراقه‌وه له ئێستادا به‌ره‌ى توركمانى هاوهه‌ڵوێستى خۆى ده‌ربڕیووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى عێراق به‌وه‌ى به‌كارهێنانى و جوڵاندنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله بۆ مه‌رامى سیاسیه،عه‌لى مه‌هدى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى توركمانى و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك سه‌ربه‌و به‌ره‌یه له لێدوانێكى تایبه‌ت به kdp.info ڕاگه‌یاند ده‌بێت پێش هه‌موو هه‌نگاوێك و بڕیارێك نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان عێراق و بڕیارى تاك لایه‌نانه نه‌دات چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیارى تاكه‌كه‌سى دووبه‌ره‌كى له نێوان لایه‌نه‌كان دروست ده‌كات گوتى " ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك و ئۆپه‌راسیۆنى دیجله و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى چاره‌نووس سازى نورى مالیكى بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ لایه‌نه‌كانى عێراق نه‌ك به بڕیارێكى تاك لایه‌نانه ".
ده‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌ره‌ى توركمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ئۆپه‌راسیۆنى دیجله هه‌نگاوێكى سیاسیه نه‌ك ئه‌منى ئه‌وه‌ش ده‌بێت جیاوازى له نێوان بكرێت چونكه ئامانجى سه‌قام گیرى ئه‌منى شتێكه‌و به‌كارهێنانى بۆ سیاسى شتێكى دیكه‌یه .
هه‌ر دوێنێ د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌هێزی پێشمه‌رگه له هێڵی ته‌ماس ناكشێته‌وه تاوه‌كو فه‌رمانده‌ییئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه.
فوئاد حوسێن له‌لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌ی رووداوی راگه‌یاند هه‌واڵی كێشانه‌وه‌ی هێزیپێشمه‌رگه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێش ئه‌وه‌ی هێزی دیجله‌هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، راست نییه، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی دیاره‌مالیكی خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كات، كه ئه‌و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شه‌ڕ،كوردیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات.
هاوكات هۆشداریدا كه ئاگری شه‌ڕ له‌هه‌ر شوێنێك بكرێته‌وه چ له كه‌ركووك بێیاخود له خانه‌قین، زۆر شوێن ده‌سووتێنێ و ئاگرێكی زۆر مه‌ترسیداره،به‌ڵام نابێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیهه‌رێمی كوردستان گوتی : له خوا ده‌خوازین شه‌ڕ تووشی كه‌س نه‌بێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رۆكمان بگرێ، ئێمه بڕوامان به هێزی پێشمه‌رگه‌هه‌یه و سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دیراسه‌تیان كردووه كه ده‌تواننسه‌ربكه‌ون




