٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەژی چەتۆ: پێشبینی رووداوە سروشتییەکان، راست نین

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان ئەوەی رەتكردەوە كە 21ی ئەو مانگە كارەساتێكی سروشتی لە زەوی و ئاسمان روو بدات ، ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان، بە ماڵپەری(kdp.info)ی رایگەیاند " ئەو دەنگۆیەی كە دەڵێت دونیا لە21 ئەو مانگە بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ یان ماوەیەك  تاریك دەبێت و ئەستێرەیەك بە زەوی دەكەوێت و دواتر كارەساتی لێدەكەوێتەوە، ئەوە دوورن لە راستییەوە  هیچ پێشبینییەكی لەو جۆرە نییە و روونادات ". . سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان گوتیشی "ئەو دەنگۆیانە بەهۆی بابەتێكی دەزگای ناسای ئەمریكی بڵابووەتەوە، كە بە هەڵە وەرگێڕدراوە و جگە لە پروپاگەندە هیچی دیكە نەبووە. پێویستە هاووڵاتیانش لەوە ئاگاداربن كە هەواڵەكە نا تەندروستە.ئەژی چەتۆ لە درێژەی قسەكانیدا  گووتی بەپێی زانیارییەكان هەمان هەواڵ و دەنگۆ لە ساڵەكانی هەشتا دا هەبووە و بەڵام دواتر دەركەوت كە ئەمانە هەمووی دووربوون لەڕاستییەوە و كەس نازانێ بەیانی چ كارەساتێكی سروشتی روودەدات، لەمبارەوە كەسیش ناتوانی پێشبینی دروست بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار