حامد موتڵەگ: عێراق لەساڵی 2003 تا ئەمڕۆ یەك هەنگاو نەچۆتە پێشەوە

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق رایدەگەینێت، کە عێراق لەساڵی 2003 تا ئەمرۆ یەك هەنگاو لەبارەی بنیاتنان و گەشەپێدانەوە نەچۆتەپێشەوە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنبا، حامد موتڵەگ کە سەر بە لیستی ئەلعراقییە دەڵێت عێراق لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003تا ئەمرۆ یەك هەنگاوی لەبارەی بنیاتنان و گەشپێدانەوە نەچۆتە پێشەوە و لەوەش خراپتر ئازووقەی مانگانە كە لەسەردەمی رژێمی پیشوو وەك هاوكاری بە هاووڵاتیان دەدرا، لە ئێستا ئەو ئازووقەیە وەك خۆی نەماوە و بڕێکی كەمی بە هاووڵاتیان دەدرێت، ئەم لێدوانەی حامد موتەلەگ هاوكاتە لە گەڵ پەسەندكردنی پرۆژە بوودجەی 2013 ی عێراق كە دەگاتە 138 ترلیۆن دینار ، ئێستاش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لە بارەی پەسەندكردنی بوودجەی گشتی دەكرێت، كە بەپێی رووپێوەكانی نێودەوڵەتی ، عێراق بە بەراورد بە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان لە خراپترینی رووپێوەكە داندراوە.




