٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا.. بەرەی نەسرە تیرۆریستن، چاودێری چەکی کیمیاوی سوریا نەکردووە و روسیاش فشارەکان رەتدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

   وەزیری بەرگری ئەمەریکا لیۆن باتیتا رایگەیاندن کە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لە چەند رۆژی رابردوو چاودێری هیچ هەنگاوێکی نوێی حکوومەتی سوریا لەمەڕ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی نەکردووە. چەند وڵاتێکی ئەوروپایی لە هەفتەی رابردوو هوشداریان لەمەڕ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن سوریاوە دا، هەر هەمووشێان پشتیان بە زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بەستبوو، لەهەمان کاتیشدا سوریا ئەم زانیاریانەی رەتکردەوە.

لەهەمان کاتدا ئەمەریکا بەرەی نەسرەی ئیسلامی بەرهەڵستکاری لە سوریا خستە لیستی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بەوەی گومان دەکەن پەیوەندیان بە رێخکراوی قاعیدەوە هەبێت.  سەبارەت بە دواین بۆچوونە نێودەوڵەتییەکانیش روسیا بۆ درێژەدان بەو سیاسەتەی لەمەڕ سوریا هەیەتی رۆژنامەی کۆمرسانتی روسی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردۆتەوە کە ناچێتە ژێر باری ئەو فشارانەی ئەمەریکا لەپێناو لادانی بەشار ئەسەد دەیکات. کە ئەویش بریتییە لە دازهێنان یاخود هەڕەشەکرد لە دیمەشق لە رێگەی سزای زۆرترەوە. ئیبراهیمی لە نێوان هەردوولا روسیا و ئەمەریکا کاردەکات بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی جنێف لە لە سی مانگی حوزەیران بڕیاری لێدرا و داوا دەکات حکوومەتێکی راگوزار  بۆ کۆتایی هێنان بەم ململانێیە بهێنرێت کە ئێستا لە سوریا درێژەی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار