بەغدا.. لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆپیشاندنیان دژی مالکی سازدا

لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له هه‌مبه‌ر لێدوانه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقله دژی موقته‌دا سه‌در، خۆپێشاندانیان كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و سه‌ركۆنه‌كردنی لێدوانه‌كانی مالیكی له دژی موقته‌دا سه‌در ئەنجام درا، پێشتر مالکی ڕایانگه‌یاندبوو کە ده‌بێت موقتە سەدر له به‌رانبەر تۆمه‌ته‌كانی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، هاوكات خۆپیشانده‌ران له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانیان، لایەنگرانی رەوتەکەی سەدر لەم کۆبوونەوەدا دروشمیان لە دژی مالیكی و سیاسه‌ته‌كەی دەگو‌وته‌وه.
بۆ ئەم مەبەسەتە نووسینگه‌ی شه‌هید سه‌در له كه‌رتی ڕه‌سافه داوای له لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌یان كرد كه خۆپێشاندانی به‌رفراوان بۆ ریسواکردن و رەتکردنەوەی لێدوانه‌كانی مالکی ئه‌نجام بده‌ن، نووسینگه‌ی سه‌در له كه‌رتی ڕه‌سافه ڕایانگه‌یاند كه مالیكی پێشێلی ته‌واوی یاسا و سنووره‌كانی كردووه و سه‌رسوڕمانی و نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی مالیكی ده‌رده‌بڕین.
لەبیری نەکەین لە چەند مانگی رابروودا موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له چه‌ندین بۆنه و كاتی جیاوازدا، لەبەر ئەو هەڵوێستانەی سەرۆک وەزیران نیشانی دەدات، نوری مالیكی به دیكتاتۆر و تاكڕه‌و وه‌سفكرد و ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر مالیكی ده‌یه‌وێت، سوپا پڕ چه‌ك بكات، با كڕینی چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی له پێناو عێراق بێت، نه‌ك وڵاتێكی دیكه.




