سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: تا فه‌رمانده‌یی دیجله هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه پێشمه‌رگه ناكشێته‌وه

د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌هێزی پێشمه‌رگه له هێڵی ته‌ماس ناكشێته‌وه تاوه‌كو فه‌رمانده‌ییئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه.
فوئاد حوسێن له‌لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌ی رووداوی راگه‌یاند هه‌واڵی كێشانه‌وه‌ی هێزیپێشمه‌رگه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێش ئه‌وه‌ی هێزی دیجله‌هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، راست نییه، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی دیاره‌مالیكی خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كات، كه ئه‌و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شه‌ڕ،كوردیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات.
هاوكاتهۆشداریدا كه ئاگری شه‌ڕ له‌هه‌ر شوێنێك بكرێته‌وه چ له كه‌ركووك بێیاخود له خانه‌قین، زۆر شوێن ده‌سووتێنێ و ئاگرێكی زۆر مه‌ترسیداره،به‌ڵام نابێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیهه‌رێمی كوردستان گوتی : له خوا ده‌خوازین شه‌ڕ تووشی كه‌س نه‌بێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رۆكمان بگرێ، ئێمه بڕوامان به هێزی پێشمه‌رگه‌هه‌یه و سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دیراسه‌تیان كردووه كه ده‌تواننسه‌ربكه‌ون.




