٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشی دووەمی پرۆژەی كۆمەكردنی بەردەوامی منداڵانی بێنەوای راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- kdp.info- بڕوا بەرزنجی

 ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی رێزدار مەسرور بارزانی و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی پەرلەمان و سەرمایەداری هەرێمی كوردستان دەزگای خێرخوازی بارزانی پرۆژەی كۆمەككردن و هاوكاریكردنی ژمارەیەك منداڵی ئازیز بێ نەواو و بێ باوك و دایكی راگەیاند.

 لەسەرەتای رێورەسمەكەدا رێزدار مەسرور بارزانی وتەیەكی پێشكەشكرد و لەمیانەدا سوپاسی هەوڵ و ماندووبونی كارمەندانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەرمایەدارانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ دەسپێكردنی پرۆژەیەكی وەها گرنگ كە بریتیە لە بە باوانكردنی زیاتر لە 2000 منداڵی بێنەواو و هاوكاریكردنیان بەبەردەوامی بەشێوەیەكی مانگانەو ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ هەرهاوكاریەكی ئەو پرۆژە گرنگەو ئاماژەی بەسەركەوتنەكان و كار و چالاكیەكانی دەزگای ناوبراوی داو هەوڵ و ماندووبونەكانی بەرز نرخاند.

 دواتر د. بەشیر خەلیل سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و تیشكی خستە سەر گرنگی پرۆژەكەی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر و وتی هیوامان وایە كە رێكخراو و لایەن و دەزگاكانی تری هەرێمی كوردستان پرۆژەی تری لەوشێوەیە دەستپێبكەن بەمەبەستی هاوكاریكردنی منداڵانی كەمدەرامەت و بێ باوك و دایك، دواتر سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە گرنگی ئەو جۆرە پرۆژانە لەرووی ئاینەوە كرد .

 دواتریش موسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر لەوتەیەكیدا تیشكی خستە سەر ناوەرۆكی پرۆژەكەو وتی" ئێمە لەرابردوودا بەهاوكاری رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی بەشی یەكەمی ئەو پرۆژەیەمان دەسپێكرد كە بریتی بوو لە هاوكاریكردنی بەردەوامی زیاتر لە 5000 منداڵی بێ نەواو و ئێستاش بەردەوامەو ئەمەی ئەمرۆش بەشی دووەمی ئەو پرۆژەیە كە لە رێگای ژمارەیەك خاوەنكار و سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیا لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و تاوەكو ئێستا كۆمەكی مانگانەی 2023 منداڵی ئازیز دابینكراوە كە بریتیە لە بڕی 50 دۆلاری مانگانە بۆ هەر یەكێكیان وئەمرۆش چەند سەرمایەدارێكی تر ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن لەوپرۆژەیە راگەیاندووەو هەموو كەس و لایەنێك دەتوانێت لەداهاتوودا لەوپرۆژەیە بەشداربێت بەكۆمەكردنی منداڵان بەشێوەیەكی مانگانەو بەردەوام.

 لەكۆتایی رێورەسمەكەدا خەڵاتی دەستخۆشی لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی بەخشرایە ئەو سەرمایەدارانەی كە تاوەكوئێستا لەبەشی دووەمی پرۆژەكە بەشدارن و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار