ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: ئەو سەردانەی سەرۆك بارزانی بۆ كەركووك بە قەد راگەیاندنی شەر وەسف دەكرێت

سەردانەكەی بەرێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شاری كەركووك لەلایەن لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نووری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتدەكرێتەوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەبارەگای ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە بەغدا سازی كرد؛ یاسین مەجید ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا راگەیاند سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شای كەركووك و بەرەكانی سەربازی لەو ناوچەیە ؛ تەنیا ئیستفزازی نەبوو ؛بەڵكو هۆكارێك دەبێت بۆ لەبار بردنی هەموو هەوڵەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجیفی كە دەیەوێت رەوشەكە هێور بكاتەوە و دەرگای گفتوگۆش لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق بكاتەوە. ئەندامەكەی لیستی دەوڵەتی یاسا لە دریژەی قسەكانیدا هەروەها دەلێت ئەو سەردانەی سەرۆك بارزانی بۆ كەركووك بە قەد راگەیاندنی شەر وەسف دەكرێت. شایانی باسە رۆژی دووشەممە(10 -12 -20012) سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە دەوروبەری شاری كەركووك بەسەركردەوە .




