kdp.info فشاره‌كانی سه‌ر مالیكی بلاوده‌كاته‌وه
كارزان هه‌ورامی
به‌شێكی زۆری لیسته‌كانی عێراق ڕێگاچاره‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌خه‌نه‌ڕوو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ڕێگا تایبه‌ته‌كه وازهێنانه له پۆسته‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماناگی 7ی ئه‌م ساڵ واژۆ كۆكرایه‌وه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵام دواتر ڕاگه‌یه‌نراكه ئه‌و واژۆیانه ناگاته ڕێژه‌ی یاسایی له ئێستادا بارودۆخی سیاسی عێراق به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات كه حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش پابه‌ند نیه به جێ به‌جێ كردنی ڕێكه‌وتنه‌كانه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له ئێستادا له جێگای حكوومه‌تی شه‌راكه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ڕێوه ده‌بات به‌تایبه‌تی له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ جوڵاندنی هێز و كڕینی چه‌ك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌هه‌ده‌ردانی پاره له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری.
لیستی عێراقیه
سه‌ره‌تای كێشه‌ی نوری مالیكی له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه ده‌ستی پێكرد چونكه ده‌بوو به‌پێی ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ستراتیجی عێراق به ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌و لیسته بدرابایه به‌ڵام نوری مالیكی به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنه‌كان هه‌ستا به دامه‌زراندنی 500 هه‌زار چه‌كدار و 500 هه‌زاری دیكه‌ی پێشووی سوپای عێراقی كه هه‌رته‌نیا خۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه به‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن چه‌كداری عێراقی ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دوو نوێنه‌ری به وه‌كاله‌ت له پۆسته ئه‌منیه‌كان دیاری كرد و 400 پۆستی دیكه‌ی ئیداری و سه‌ربازی له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت ئه‌م كێشانه وای كرد كه لیستی عێراقیه هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له حكوومه‌ت بكات و له ئێستادا یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی.
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه ئێستا فراوانتر له‌و لیسته حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ش هاوڕان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی به‌و پێیه‌ی نه‌یتوانیوه ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر جێ به‌جێ بكات و به‌بێ ڕه‌چاو گرتنی ده‌ستوری عێراقی هێزی بۆ ناوچه جێ ناكۆكه‌كان جوڵه پێكردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شه بوجه‌ی عێراق ده‌كات هاوكات لیستی هاوپه‌یمانی له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خروقاتانه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامی داون له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا.
لیستی سه‌دریه‌كان
لیستی سه‌دریه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در هاوڕابووه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی له ئێستاداش كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ مالیكی قبوڵتر بوونه‌وه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در ره‌خنه‌ی توندی له گرێبه‌سته سه‌ربازیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ رووسیا گرتبوو وه رایگه‌یاندبوو: ئه‌وه به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی عێراقیه‌كانه و له به‌رامبه‌ریشدا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی موقته‌دا سه‌در گرتبوو وه رایگه‌یاندبووكه لێدوانه‌كانی هیچ گرنگیه‌كیان نیه "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكیان تێدایه و زوو به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه".
بۆیه له دواین لێدوانی‌دا "شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدی" وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌رگاكان له‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داخراون هیچ ڕێگایه‌كی دیكه‌ی له‌به‌ر ده‌مدا نه‌ماوه.
لیسته‌كانی دیكه‌ی
چه‌ند لیستێكی دیكه‌ی عێراق كه خۆیان له كه‌مینه‌كان و لایه‌نه سه‌ر به‌خۆكان ده‌بیننه‌وه داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن به‌و پێیه ئێستا سێ لیستی گه‌وره و لیستێكی سه‌ر به‌خۆی كه‌سایه‌تیه‌كان داوای لادانی نوری مالیكی ده‌كه‌ن.
مالیكی هیچ ڕێگایه‌كی له‌به‌ر ده‌م نه‌ماوه
سیروان ئه‌حمه‌د قادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به KDP.INFOڕاگه‌یاند نوری مالیكی تووشی سه‌ر لێشێواوی بووه و ناتوانێت وڵات به‌ڕێوه ببات گوتی " ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵیدا خه‌ریكی په‌راوێزیان ده‌خات و قبوڵ ناكات كه‌س قسه له‌سه‌ر ئه‌دای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بكات و هه‌ركه‌سێك قسه له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقی بكات مالیكی دۆسیه‌ی بۆ دروست ده‌كات".
گوتیشی " مالیكی به گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره گلاوه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی كڕینی چه‌ك و بانكی مه‌ركه‌زی عێراقه‌وه، ویستویه‌تی ئه‌و بانكه تووشی فه‌سادێكی گه‌وره‌بكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئێستا ڕێگا چاره‌سه‌ری مالیكی وازهێنانه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌بێت ده‌ست له كار بكێشێته‌وه چونكه درگاكان له‌سه‌ری داخراون.
هاوكات حه‌مید پاڤێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به KDP.INFOڕاگه‌یاند مالیكی ته‌واو ئه‌و ڕاستیه‌ی له‌سه‌ر خۆی سه‌لماند كه توانای به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵاتی نیه بۆیه واز هێنان له‌و پۆسته له‌وه ده‌چێت ده‌رگایه‌ك بێت بۆ ده‌رباز بوونی عێراق له‌م قه‌یرانه‌و له‌و فشارانه‌ی كه ده‌خرێنه‌سه‌ری گوتی " ئه‌م ڕه‌وشه گریمان دوومانگی دیكه به‌رده‌وامی هه‌بێت خۆ هه‌رده‌بێت ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كان هه‌ڵبژێدرێت ئه‌ویش ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌یه".
هه‌رله‌م باره‌وه هانی عاشور ڕاوێژكاری لیستی عێراقیه بۆ KDP.INFOئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئێستا فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی له ناو حكوومه‌تی عێراقی په‌ره‌ی سه‌ندووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵات له عێراق سه‌ركه‌وتوونه‌بووه بۆیه ڕێگای دیكه له‌به‌ر ده‌م سه‌رۆك وه‌زیران نیه جگه له گوێگرتن نه‌بێت بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری حكوومه‌ت.




