له نزیکترین کات دا فه‌رمانگه‌ى کاره‌با له ناحیه‌کانى سه‌ر به قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش ده‌کرێنه‌وه

به‌رێوه‌به‌رى دابه‌شکردنى کاره‌باى به‌رده‌ره‌ش رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی گرنگ له جێ به‌جێ کردندان وردەکارى گوژمه‌ی پاره‌کانیش ده‌خاته‌روو.
به‌رێوه‌به‌رى دابه‌شکردنى کاره‌باى به‌رده‌ره‌ش عبیدالله سلێمان به kdp.info رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ک پرۆژه له بوارى کاره‌بادا له ژێر جێ به‌جێ کردندان ئه‌ویش دروستکردنى فه‌رمانگه‌ى کاره‌باى که‌ڵه‌ک و ده‌رهێنانى فیده‌ره‌کانى وێستگه‌ى ناحیه‌ى داره‌توو له‌گه‌ڵ گۆرینى به‌شیک له هێلى ( 11 کى . ڤى ) و هه‌روه‌ها دابینکردنى ( 650 ) ئه‌ستون و تێلى کاره‌با گوتی " له‌درێژه‌ی ئه‌نجام دانی پرۆژه‌کاندا بینایى نوێ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى به‌رده‌ره‌ش دروست ده‌کرێت و گوژمه‌ی گشتى بۆ ئه‌م پرۆژانه ته‌رخانکراوه ده‌گاته ( 2.174.000.000 ) دوو ملیار و سه‌د و حه‌فتاو چوار ملیۆن".
گووتیشی "به پاڵپشتى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو گوند و دێهاته‌کانى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش کاره‌باى نیشتمانى بۆ دابینکراوه و کێشه‌مان نیه".
حیکمه‌ت موسه‌وی




