وەزیری پەروەردە: پێشنیارمان کردوە لەسالی 2014 کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی لە کوردستان بەرێوە بچێ

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی سەردانەکی بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا خستە روو کە بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنفرانسی ئاشتی جیهانی سەردانی ئەو ولاتەی کردبو وئاماژەیدا،لەم سەردانەمان دا پێشنیارمان کردوە لە سالی 2014 کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی ل هەرێمی کوردستان سازبکرێ.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی د.عیسمەت محمد خالد لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،پیش چەند رۆژێک ئیمە سەردانی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکامان کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی کە ماوەی سێ رۆژی خایاند کە لەشاری ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا بەرێوە چوو،وتوانیمان سودێکی زۆری لێوەرگرین کە یەکێک لەبابەتە هەرەگرنگەکان باسی پەروەردە کرا کە چۆن دتوانی کەسایەتی قوتابی بەهێز بکەین کە پشتیوانی ئاشتی وبتوانن ئاشتی بچەسپێنن .
د.عیسمت محمد گوتیشی جێگای دلخۆشیە کە لەوێ باسی ئەو ولاتانە دکرا کە جینۆساید کراون ،ئیمەش توانیمان نامەی کوردی بگەینین کە ،ئیمەی کورد تاوەکو ئیستا خاوەن ولاتی خۆمانینە وهاتوینە کیمیابارانکردن ،ئەوەی جێگای دلخۆشە ناوی ملەتی کوردیش چوو ناو لیستی ئەو ولاتانەی کە جینۆساید کراون.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رونیشیکردوە ،لە سالی داهاتو بریارە ئەم کۆنفرانسە لە مالیزا بکرێ وئیمەش پێشنیارمان کرد کەلە سالی 2014لە هەرێمی کوردستان بەرێوە بچێ وبۆئەم مەبەستەش بریارە شاندیک سەردانی هەرێمی کوردستان بکا بۆ ئامادەکاری بۆ ئەم کۆنفرانسە.
سەبارەت بەوەی کە دگوترێ ل هەندێک قوتابخانە نەوت بەقوتابیان دکرێ د.عیسمت محمد خالد گوتی،ئەم سال پیش ئەوەی وەرزی سەرما بێت ئیمە نەوتمان بۆ هەموو قوتابخانەکان دابین کردوە وحکومەتیش ئەم سال بێبەرامبەر نەوتی بۆئیمە دابین کردوە ،بۆیە برواناکەم ئەمە راست بێت هەر کەسێکیش بەلگەی لابیت با بخاتەروو ئیمەش لێکۆلینەوەی لە سەر دکەین.
بلند ئیبراهیم




